سكاڵۆنی: به‌ڵێن بێت ئه‌گه‌ر بووینه‌ پاڵه‌وانی كۆپا ئه‌مریكا یه‌كسه‌ر خۆم خانه‌نشین ده‌كه‌م

سكاڵۆنی: جۆش و خرۆشی مێسی گه‌شبینییه‌كی زۆری به‌ یاریزانه‌كانمان به‌خشیوه‌

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتیان بەڵێن دەدات لە ئەگەری بەدەست هێنانی نازناوی کوپا ئەمریکا، خۆی خانەنشین دەکات، راهێنەرە ئارجێنتیناییەکە دەشڵێت جۆش و خرۆشی لیۆنێل میسی ئەوانی زۆر گەشبین کردووە.

له‌مباره‌یه‌وه‌، سكاڵۆنی راهێنه‌ری تانگۆ پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان گوتی: ئێمە هاتووین نازناوەکە ببەینەوە و ئەگەر ئەم کارەمان پێکرا بەڵێنتان پیدەدەم  خۆم خانە نشین دەکەم. ئێمە خاوەنی هەڵبژاردەیەکی بەهێزین لە دوو پاڵەوانیەتی رابردوو بەشداری فایناڵمان کردووە، بەڵام بەداخەوە نەگەیشتوین بە نازناوەکە، بۆیە ئەمجارە دەمانەوێت هەموو ئەو نەهامەتیانە تێپەرێنین و جارێکی دیکە دەست لە نازناوەکە بدەینەوە.

سكاڵۆنی له‌ باره‌ی مێسی ده‌شڵێت: مێسی یاریزانێکی نایابە، ئەو بۆ یاریکردن و بردنەوە لەدایک بووە و جۆش و خرۆشی ئەو ئێمەی زۆر گەشبین کردووە. بۆ ئێمە زۆر گرنگە کە لیۆ لێرەیە و هاوشێوەی ئێمە ئارەزووی بەدەست هێنانی نازناوەکە دەکات.

ئه‌مشه‌و لە کۆمەڵەی دووەمی کۆپا ئەمریکا هەڵبژاردەکانی ئارجێنتینا و کۆلۆمبیا له‌ كاتژمێر 1:00ـی شه‌و به‌ كاتی هه‌ولێر رووبەروو دەبنەوە، تانگۆ بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی دەیانەوێت دوای 26  ساڵ جارێکی دیکە نازناوی کوپا ئەمریکا بەدەست بێنن، لە بەرامبەردا کۆلۆمبیاش دەیەوێت دوای18  ساڵ جارێکی دیکە رکابەری لەسەر نازناوەکە بکاتەوە.