خولی نایابی كوردستانی ئه‌م هه‌فته‌یه به كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت
گه‌ڕی دوازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له‌م وه‌رزه له دوو رۆژی جیاواز به‌ڕێوه ده‌چێت، چوار یاری له رۆژانی پێنجشه‌ممه ده‌كرێت، دوو یارییه‌كه‌ی دیكه‌ش له رۆژی هه‌ینی ئه‌نجام ده‌درێن، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 02:30ـی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌م هه‌فته‌یه شێروانه چاوه‌ڕوانه .
سۆران ـ سیروانی نوێ
سۆران له یاریگای خۆی پێشوازی له سیروانی نوێی پێشه‌نگ ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی سۆران بئاماده‌ن، تاكه كێشه‌ی ئه‌وان له‌م یارییه ئاماده‌نه‌بوونی هانده‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌یانه له یاریگادا، كه هۆكاری به‌شێك له سه‌ركه‌وتنه‌كانی سۆرانن، سۆران به 15 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت.
له به‌رامبه‌ردا سیروانی نوێ، به سه‌ركردایه‌تی رزگار عه‌لی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك جه‌ماوه‌ر و یانه‌كانی نایاب به ئه‌نجامه باشه‌كانی شۆك ده‌كات، ئه‌وان بۆ ئه‌م یارییه یه‌ك ئامانجیان هه‌یه ئه‌وه‌یش ته‌نها بردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ریزبه‌ندی پێشه‌وه بكه‌ن، چونكه گه‌ڕی داهاتوو یاریی ناكه‌ن و چاوه‌ڕوانن، بۆ ئه‌م یارییه‌ش تواناكانی میلاد نه‌جمی گۆڵكه‌ری یانه و خوله‌كه‌شیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، سیروانی نوێ به 19 خاڵ پێشه‌نگی یانه‌كانی گرتووه.
هه‌ولێر ـ نه‌ورۆز
هه‌ولێر له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی نه‌ورۆز ده‌كات، ئه‌م یارییه بۆ هه‌ولێرییه‌كان زۆر گرینگه، چونكه له سێ گه‌ڕی رابردوو نه‌یانتوانیوه بیبه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه چه‌ند یاریزانێكی گرینگ‌یان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له وانه بارزان شێرزاد، ئیبراهیم ئه‌زوه‌ر، جگه له‌مانه‌ش كه‌رار حه‌مید له پاڵ شوان مامۆ و تاڵیب ره‌قیب بۆ یاریكردن ئاماده‌ن، هه‌ولێر خاوه‌نی 13 خاڵن و له پله‌ی هه‌شته‌م دێن.
له‌وه‌ته‌ی یوونس سلێمان ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی نه‌ورۆزی وه‌رگرتووه له كۆی 6 یاری 14 خاڵی كۆكردۆته‌وه و ئاستی تیپه‌كه به‌ته‌واوه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشتووه، نه‌ورۆز به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه.
زاخۆ ـ برایه‌تی
زاخۆ له نیو خاك و جه‌ماوه‌ری خۆی میوانداریی برایه‌تی ده‌كات، زاخۆ بۆ ئه‌م یارییه ده‌یه‌وێت گۆرینی راهێنه‌ر و شپرزه‌ی و دۆڕانی گه‌ڕی رابردووی برایه‌تی به ده‌رفه‌ت بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی شكست به میوانه‌كه‌ی بێنێت، زاخۆ خاوه‌نی 13 خاڵه و پله‌ی نۆیه‌می گرتووه.
برایه‌تی دوای ساڵانێكی زۆر به‌بێ فاتیح حه‌مه‌خانی راهێنه‌ر یاری ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه وازهێنانی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه راگه‌یاند، له‌م یارییه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێز و غه‌فور عومه‌ری یاریده‌ده‌ر رۆڵی راهێنه‌ری برایه‌تی له شوێنی فاتیح حه‌مه‌خان ده‌بینن، برایه‌تی 14 خالی له هه‌گبه‌دایه و پله‌ی شه‌شه‌می گرتووه،
ده‌ربه‌ندیخان ـ زێره‌ڤانی
ده‌ربه‌ندیخان له یاریگای خۆی میوانداریی زێره‌ڤانی نوێنه‌ری بادینان ده‌كات، شینپۆشه‌كانی ده‌ره‌به‌ند ده‌یانه‌وێت دووه‌م یاریی له یاریگه‌ی خۆیان له م وه‌رزدا ببه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها شكسته‌كه‌ی گه‌ڕی رابردوویان به‌رامبه‌ر سیروانی نوێ له بیر هانده‌ران به‌رنه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه له تواناكانی ئارام قادری كاپتن و به‌رگریكار بێبه‌شه، له لایه‌كیتر شێركۆ جه‌باری ناوه‌ڕاستكار بۆ یاریی كردن ئاماده‌بووته‌وه، ده‌ربه‌ند خاوه‌نی 14 خاڵه و له پله‌ی حه‌وته‌م دێت.
زێره‌ڤانی هه‌ڵگری چوار نازناوی خولی نایابی كوردستان جیاواز له وه‌رزه‌كانی دیكه، ئه‌م وه‌رزه به‌دوای مانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م تیپه نه‌بوونی یاریزانی یه‌ده‌گه، زێره‌ڤانی ده‌یه‌وێت به خاڵێكیش بێت له گه‌رمیان بگه‌ڕێته‌وه، زێره‌ڤانی 11 خاڵی هه‌یه و پله‌ی ده‌یه‌می گرتووه.
پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له یاریگای خۆی له پیرمام میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كات، تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دوو هه‌فته‌یه له‌سه‌ریه‌ك شكست ده‌بێته به‌شیان، بۆ هه‌ڵسانه‌وه پێویسته ئه‌م یارییه ببنه‌وه، له ئێستادا خاوه‌نی 15 خاڵه و له پله‌ی پێنجه‌م ده‌بینرێت.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، دوای گۆڕینی راهێنه‌ر یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنیان له خوله‌كه به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام هێشتا هه‌ر له پله‌كانی خواره‌وه‌ن، لی ئێستادا خاوه‌نی 7 خاڵن و له دواین خانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه ده‌بینرێن.
هه‌ندرێن ـ دهۆك
هه‌ندرێن له یاریگای خۆی میوانداریی دهۆك ده‌كات، ئه‌م گه‌ڕه هه‌ندرێن دوو گۆڕانكاری كردووه، ئامانج ئه‌كره‌م یانه‌كه‌ی جێهێشت و سیڤان سفیان روویكردۆته یانه‌كه، كوڕانی دڵشاد مه‌عروف ئه‌نجامیان باش نییه، به ئاسانی ناتوانن پارێزگاری له گۆڵه‌كه‌یان بكه‌ن، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش یاریی له‌گه‌ڵ دهۆك ده‌كه‌ن، كه تیپێكی به‌هێزن، هه‌ندرێن له خانه‌ی یازده‌یه‌م دێت، به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ.
دهۆك، دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی گه‌ڕی رابردوویان له دژی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه باش ئاماده‌ن، به‌ڵام كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه به‌رۆكی یانه‌كه به‌رنادات، ئه‌وه نزیكه‌ی دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، سه‌رباری ئه‌مه‌ش جاسم حاجی پێكانی هه‌یه و یاریی ناكات، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت بیبه‌نه‌وه، چونكه له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن هه‌نگاوێكی دیكه له پێشه‌نگ نزیكده‌بنه‌وه، دهۆك خاوه‌نی 15 خاڵه و له پله‌ی چواره‌م دێت.