به‌ فه‌رمی هه‌ولێر گواستنه‌وه‌ی دوو گۆڵكاره‌كه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆزی راگه‌یاند

ئاسۆ رۆسته‌م و دیار عه‌لی په‌یوه‌ندییان به‌ یانه‌ی هه‌ولێر كرد

به‌ فه‌رمی یانەی ھەولێر گرێبەستی لەگەڵ ھەردوو هێرشبه‌ری یانەی نەورۆز ( دیار عەلی، ئاسۆ رۆستم) واژۆ كرد بەمەبەستی یاریکردن لە خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی پێی.

دیار عەلی ناسراوە بە (حەمکە) لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٢ـه‌ و لە ھێڵی ھێرشبەر یاری دەکات و لە ریزی یانەکانی ( سیروانی نوێ، پێشمەرگەی سلێمانی و نەورۆز) یاریکردووە و ئەم وەرزە لە خولی نایابی کوردستان (١٨) گۆڵی تۆمارکردووە و لوتكه‌ی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه‌.

ئاسۆ رۆستم لە دایکبووی ساڵی (١٩٩٤)ـە و لە ریزی یانەکانی (سلێمانی، پێشمەرگەی سلێمانی، نەورۆز و کەربەلا) یاریکردووە و لە وەرزی ئەمساڵدا (٨) گۆڵ و (١٢) ئاسیستی كردووه‌، گرێبەستی ھەردوو یاریزان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی پەسه‌ند کرا.