نهێنییه‌ك له‌ له‌ باره‌ی مه‌رگی ئیملیانۆ سالای كۆچكردوو ئاشكرا ده‌بێت

به‌خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیپێكرد

چەند پشکنینێک دەریانخستووە ئیمیلیانۆ سالا بە هۆی ژەهراوی بوونی لەناو فرۆکەدا گیانی لەدەستداوە.

ماڵپەری یاهۆ سپۆرت بڵاویکردۆتەوە لە ئەنجامی چەند پشکنینێک دەرکەتووە کە یاریزانە کۆچکردووە ئارجێنتیناییەکە بە هۆی ژەهراوی بوونی بە گازی کاربۆنی مۆنۆکسید لە ناو فرۆکەکەی تووشی تەنگە نەفەسی بووە و دواتر لە کاتی کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکەی گیانی لەدەستداوە، هەربۆیە بریاروایە لێکۆڵینەوە لەگەڵ کۆمپانیاکەی کە ئەو فرۆکەی درووست کردووە بکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە پێشبینی دەکرێت هەر بە هۆی ئەم گازە کوشندەیە فرۆکەوانەکەش تەندروستی تێک چوو بێت و بوبێتە هۆکاری لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئەوی فرۆکەیەی کە ئیمیلیانۆ سالای لە فڕەنساوە بۆ بریتانیا دەگواستەوە.

ئیمیلیانۆ سالا له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی رابردوو خولی فره‌نسای جێهێشت بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی كاردیف سیتی به‌ره‌و بریتانیا به‌ڕێكه‌وت، له ‌نێوان فڕه‌نسا و به‌ریتانیا فرۆكه‌كه‌ی تێكشكا، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و یاریزانه‌ درێسی یانه‌ی كاردیفی پۆشی با ده‌بووه‌ گرانبه‌هاترین یاریزان له‌ مێژووی ئه‌و یانه‌یه‌ كه‌ به‌ 15 ملیۆن پاوه‌ند رووبكاته‌ كاردیف.