به فه‌رمی، یانه‌ی جیهان سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان له 17 گۆڵه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، راگه‌یاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا به فه‌رمی یانه‌ی جیهانیان بۆ دوو ساڵ چالاكییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سڕ كرد و سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ش ڕه‌تكرایه‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له یارییه‌كانی دوایین گه‌ڕی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان بڵاو كرده‌وه و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه یانه‌ی جیهان به 10 ملیۆن دینار سزا درا و بۆ ماوه‌ی 2 ساڵیش نابێت به‌شداریی له هیچ خولێك بكات و بۆ پله‌كانی خواره‌وه‌ش داده‌به‌زێت.
دڵشاد ساڵح ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه په‌سه‌ند ناكرێت و هیچ یانه‌یه‌ك پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه نییه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
دڵشاد ساڵح گوتیشی: له لێكۆڵینه‌وه‌كان بانگهێشتی چه‌ندان یاریزانی یانه‌ی جیهان كراوه و به ویژدانه‌وه راستییه‌كانیان دركاندووه و ناوبژیوانانی یارییه‌كه‌ش دانیان به‌وه داناوه كه گومان له یارییه‌كه هه‌بووه.
لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ماوه‌ی 3 رۆژ بوو سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه و به‌ڵگه و به‌دوداچوونه له رووداوه‌كانی دوایین گه‌ڕی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، كه تێیدا له دوایین یاری خوله‌كه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پێویستی به 13 گۆڵ بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵه‌وانی خوله‌كه، به‌ڵام 17 گۆڵی تۆمار كرد و فرمێسكی به یاریزانانی زاخۆ ڕشت.