ریال مه‌درید له پێناو ئه‌م ئه‌ستێره‌یه 6 یاریزانی خۆی ده‌كاته قوربانی
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه پێرێز و زێدان له پێناو گواستنه‌وه‌ی پۆڵ پۆگبا ئاماده‌ن ده‌ستبه‌رداری 6 یاریزانی یانه‌كه‌یان بن.
رۆژنامه‌ی ماركا نووسیویه‌تی: پۆگبا به ئاشكرا ئاره‌زووی رۆیشتنی له مانچێسته‌ر یونایتد راگه‌یاندووه و نزیكترین یانه‌ش له‌و یاریزانه تیپه‌كه‌ی زینه‌دین زێدانه، به‌ڵام ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه پێویسته بایی 200 ملیۆن یۆرۆ یاریزانه‌كانی بفرۆشێت.
ریال مه‌درید له‌م هاوینه ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌ك له ماتیۆ كۆڤاسیچ، ماركۆس یۆرێنتی، رائول دی تۆماس و تیۆ هێرناندێز بووه و سه‌رجه‌میان بایی 125 ملیۆن یۆرۆ بووه، به‌ڵام ریال مه‌درید بۆ پابه‌ندبوون به یاسای دارایی خاوێن پێویسته بایی 200 ملیۆن یۆرۆی دیكه یاریزانه‌كانی بفرۆشێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، 6 یاریزان له پلانه‌كانی فرۆشتنی ئه‌م هاوینه‌ی ریال مه‌دریده، كه پێكهاتوون له (كایلۆر ناڤاس، لوكاس ڤاسكێز، ماریانۆ دیاز و خامیس رۆدریگێز).
نرخی به‌یل 80 ملیۆن یۆرۆ، ئیسكۆ 70 ملیۆن یۆرۆ، خامیس رۆدریگێز له نێوان 40 تا 50 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ریال مه‌درید ئۆفه‌رێكی 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبا پێشكه‌شی مانچێسته‌ر یونایتد كردووه، به‌ڵام ئیداره‌ی شه‌یتانه سووره‌كان پێیان راگه‌یاندوون ئاماده نین به كه‌متر له 200 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری پۆگبا بن.