به‌رازيلييه‌كان هه‌ولێريان له شكست پاراست
له گه‌ڕی 36ـه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر شكستی به یانه‌ی به‌حری هێنا و به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك كوڕانی قه‌ڵاومناره یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌هۆی سزادرانییه‌وه به‌بێ هانده‌ر له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ندرێن میوانداریی یانه‌ی به‌حری شاری به‌سرای كرد.
له گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی به‌حری كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م ئه‌كره‌م سه‌لمان راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی له شكسته‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن گۆڕی.
له ئه‌نجامی لێدانێكی راسته‌وخۆ تیاگۆ ئامارال تۆپێكی به لێدانی سه‌ر له ستوون دا و هاته‌وه به‌رده‌م نیاز محه‌مه‌د و لێدانه‌كه‌ی به‌سه‌ر ته‌واو كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێرییه‌كان یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان تیاگۆ ئامارال ئاسیستێكی بۆ مارسێلی هاونیشتیمانی كرد و هه‌ولێرییه‌كانیان به گۆڵێك پێشخست، دواتر هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می به‌رگزه‌رده‌كانی هه‌ولێر تۆمار كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق له كۆی 36 یاری، 12 بردنه‌وه، 11 به‌رامبه‌ربوون و 13 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 47 خاڵ بۆ خانه‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه سه‌ركه‌وتن، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر نه‌فتی وه‌سه‌ت یاری ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی به‌حری پێش یارییه‌كه‌ی هه‌ولێر دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق مسۆگه‌ر كرد بوو، دوای ئه‌وه‌ی به ته‌نیا 26 خاڵ له پله‌ی نۆزده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.