گواردیۆلا داوا له‌م یاریزانه ده‌كات به زووترین كات خۆی فێری زمانی ئینگلیزی بكات
گابریێل خیسۆس به تۆماركردنی دوو گۆڵ و ره‌حیم ستێرلینگ به تۆماركردنی گۆڵێك مانچێسته‌ر سیتییان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌ڕانده‌وه پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ، كاتێك میوانداری ئیڤه‌رتۆنیان كرد و یارییه‌كه‌شیان به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه.
پێپ گواردیۆلا ستایشی گابریێل خیسۆس ده‌كات و داوای لێده‌كات خۆی فێری زمانی ئینگلیزی بكات، دڵخۆشیشه به گه‌ڕانه‌وه‌ی دێ برۆینه و دووپاتیشیده‌كاته‌وه ئه‌مڕۆ ته‌ماشای یاریی كلاسیكۆی ئینگڵاند له نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول ده‌كات.
گواردیۆلا ده‌ڵێت: یارییه‌كی به‌هێزمان له پرێمه‌رلیگ كرد، دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كی سه‌ختمان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر هۆفێنهایم كرد، زۆر باش بوو كه سێ خاڵی ئه‌م یارییه‌مان به‌ده‌ستهێنا.
گواردیۆلا گوتیشی: بێگومان دڵخۆشم به گه‌ڕانه‌وه‌ی خیسۆس بۆ تۆماركردنی گۆڵ، داوا له خیسۆس ده‌كه‌م خۆی فێری زمانی ئینگلیزی بكات و بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسه‌كان به‌كاری بهێنێت.
راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌شڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی دێ برۆینه بۆ تیپه‌كه‌مان زۆر به سووده، كاته‌كه‌ی زۆر گونجاوه و هیوادارم زیاتر له پێشتر سوود له تواناكانی ببینین، ده‌رباره‌ی یارییه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و لیڤه‌رپوول بێگومان سه‌یری ئه‌م یارییه ده‌كه‌م چونكه زۆر به‌هێزه.