زێدان بۆ كلاسیكۆ دوو ئه‌ستێره‌ی كاریگه‌ری له‌ده‌ستدا

به‌ فه‌رمی پێگه‌ی ریال مه‌درید به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

ئیدین هازارد ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی ریال مەدرید بەشداری یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا ناکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە ئێدین هازارد ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەکەیان تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی لە پێکانەکەی رزگاری نەبووە و ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی پشکنینێکی دیکە، دەرکەوتووە کە ئەو یاریزانە تووشی راکشانی دەمارێکی قاچی بووە، هەربۆیە لە چەند رۆژی داهاتوو دوای وەرگرتنی چارەسەرییەکانی وادەی گەڕانەوەی دیاری دەکرێت.

لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە کە هازارد بە هۆی ئەو پێکانەی ناتوانێت بەرامبەر بارسلێۆنا لە یاری کلاسیکۆ ئامادە بێت، کە بریاروایە ئەم یارییە هەژدەی ئەم مانگە لە یاریگەی کامپ نۆ بەرێوەبچێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە مارسێلۆی بەرگریکاری بڕازیلیش بە هۆی ئەو پێکانەی کە تووشی بووە، ناتوانێت بەشداری یاری کلاسیکۆ بکات.