له‌سه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ی له باره‌ی بارسێلۆنا به توندی وه‌ڵامی ئارسه‌ر ده‌درێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئارسه‌ر میلۆی به‌رازیلی له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد كه زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاسووده‌تره نه‌ك له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا، گوتیشی: له‌گه‌ڵ به‌رازیل سه‌ربه‌ستییه‌كی ته‌واوم هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م ئه‌و ئازادییه‌م نییه.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئارسه‌ر میلۆ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه، رۆژنامه‌نووسێكی كه‌ته‌لۆنیاش به خێرایی وه‌ڵامی ناوه‌راستكاره به‌رازیلییه‌كه‌ی داوایه‌وه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئارسه‌ر بۆیه له بارسێلۆنا ئاسووده نییه، چونكه ڤاڵڤێردی رێگه‌ی رابواردن و یانه‌كانی شه‌وانه‌ی لێ ده‌گرێت و لێ ناگه‌ڕێت به ده‌ردی نێیمار بچێت و تا دره‌نگایی به‌ره‌به‌یان له ده‌ره‌وه بمێنێته‌وه.
لویس ماسكارۆی رۆژنامه‌نووسی كه‌ته‌لۆنیا، له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: ئارسه‌ر میلۆ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا نییه، به‌ڵكو ئه‌و یاریزانه بۆ خودی خۆی كێشه‌یه، دره‌نگ ده‌خه‌وێت و تا به‌ره‌به‌یان له یانه‌كانی شه‌وانه ده‌مێنێته‌وه و سیسته‌می خواردن و خه‌وی خراپه و مه‌شقه‌كانی وه‌ك پێویست نییه، بۆیه زوو تووشی پێكان ده‌بێت.
رۆژنامه‌نووسه‌كه گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئارسه‌ر ره‌فتار و كاره چه‌وته‌كانی خۆی راست بكاته‌وه له داهاتوو ده‌توانێت ببچێته سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی بارسێلۆنا.