"له ترسی مردن جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكای به‌جێهێشت"
هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن له پێناو سه‌لامه‌تی یاریزانێكی تیپه‌كه‌ی له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا دوورخسته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه كه نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و رێگه‌ش نادرێت هیچ یاریزانێك شوێنی بگرێته‌وه.
ده‌سته‌ی پزیشكی هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای لێبوردنیان كردووه كه له كاتی پشكنینه‌كان پێش ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا نه‌یانزانیوه (جۆیل تایوی)ـی هێرشبه‌ری وڵاته‌كه‌یان نه‌خۆشی دڵی هه‌یه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كامیرۆن، له پێناو سه‌لامه‌تی جۆیل تایوی له پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكا دوورخسته‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین یاری خۆی له پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات، چونكه ده‌سته‌ی پزیشكی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له یاریكردن ره‌نگه له نێو یاریگه گیان له‌ده‌ست بدات.
كلارێنس سیدۆرف راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن دڵته‌نگی خۆی به دووخرانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه راگه‌یاند و گله‌یی له ده‌سته‌ی پزیشكی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد كه نه‌یانتوانیوه به دروستی پشكنینه‌كان بۆ یاریزانه‌كان بكه‌ن و داواشی كرد فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌فریكا رێگه‌یان بده‌ن یاریزانێكی دیكه بانگهێشت بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌و داواكارییه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه.
جۆیل تایوی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن به‌رازیلییه، به‌ڵام هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی كامیرۆنییه، پێشتر یاری بۆ چه‌ندان یانه‌ی به‌رازیلی كردووه، له هاوینی 2017 له یانه‌ی كرۆزیرۆ به 700 هه‌زار یۆرۆ روویكرده ماریتیمۆی پورتوگالی و پاشان به‌شێوه‌ی خواستن گه‌ڕایه‌وه كرۆزیرۆ.
جۆیل تایوی له كۆی 49 یاری له‌گه‌ڵ ماریتیمۆی پورتوگالی 19 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه.