عێراق به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد
له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2019، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، كاتێك دواكه‌وتنی به‌رامبه‌ر ڤێتنام به سه‌ركه‌وتن گۆڕی و به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له خوله‌كی 24ـی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، عه‌لی فائز به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به هه‌ڵه گۆڵێكی له‌خۆیان تۆمار كرد و ڤێتنامی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین گۆڵی یارییه‌كه.
دواتر موهه‌نه‌د عه‌لی كازم یاریزانی لاوی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی عێراق ئه‌نجامه‌كه‌ی له خولی 35 یه‌كسان كرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، ڤێتنام له رێگه‌ی كۆنگ فیۆنگ گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد و پێشكه‌وته‌وه.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان گه‌رمتر بوون، له‌گه‌ڵ هاتنه خواره‌وه‌ی هومام تارێق هێڵی پێشه‌وه‌ی عێراق كاراتر بوو، له خوله‌كی 60 هومام تاریق ئه‌نجامه‌كه‌ی به لێدانی سه‌ر یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان عه‌لی عه‌دنان به‌رگریكاری یانه‌ی ئاتڵانتای ئیتاڵیا لێ نه‌گه‌ڕا ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات له خوله‌كی 90 گۆڵی سێیه‌م و سه‌ركه‌وتنی عێراق تۆمار كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 4:30ـی ئێواره رووبه‌ڕووی یه‌مه‌ن ده‌بێت، له هه‌مان رۆژ ڤێتنام و ئێرانیش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.