به‌په‌له.. مێسی له باره‌ی نێیمار بڕیارێكی شۆك ده‌دات
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤای كردۆته‌وه مه‌رجی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.
پێگه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا، راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌گه‌ر بێت و بارسێلۆنا له هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار سه‌ركه‌وتوو نه‌بن ئه‌وا مێسی ته‌نیا یه‌ك وه‌رزی دیكه له بارسا به‌رده‌وام ده‌بێت و له یانه‌كه ده‌ڕوات و ئاماده نییه له‌م هاوینه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه.
نێیمار له ماوه‌كانی رابردوو له دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی گوتبووی نه‌ده‌بوو بارسێلۆنا جێبهڵم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی پیشووی.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا له ماوه‌كانی رابردوو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه مێسی له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا ته‌واو ده‌بێت و ژیانی وه‌رزشیشی له بارسێلۆنا به‌كۆتا دێنێت و له كورترین ماوه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێده‌كه‌ینه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌كه، هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی پێیوایه بارسێلۆنا زۆر پێویستی به نێیماره، داوای لێكردوون ئه‌و یاریزانه بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بن ئه‌وا ئاماده نییه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.