"بارسێلۆنا ئاماده نییه یه‌ك یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار بدات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا دووره له راستی و به‌رپرسانی بارسێلۆنا ئاماده نین یه‌ك یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه كۆنه‌كه‌یان بده‌ن.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه بارسێلۆنا ته‌نیا ئاماده‌یه دوو یاریزانی بداته پاریس سانجێرمان له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار، جگه له‌وه ئه‌گه‌ر نرخی نێیمار یه‌ك یۆرۆش بێت ئاماده نییه بیدات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی بارسێلۆنا له دوایین لێدوانی‌دا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان ئاماده نین سه‌ركێشی شێتانه بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار بكه‌ن.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نێیمار روویكرده ریال مه‌درید، بارتۆمیۆ ده‌ڵێت: لێی بگه‌ڕێن كوێی پێخۆشه با بچێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه بارسێلۆنا له پێناو نێیمار، راكیتیچ و كۆتینهۆی پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان كردووه، ئه‌م ئۆفه‌ره‌ش هه‌ر زوو له لایه‌ن یانه فره‌نساییه‌كه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و بارسێلۆناش ئاماده نییه یه‌ك هه‌نگاوی دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ی بهاوێت.