له‌سه‌ر شكانی گوێچكه‌ی جامی رۆژئاوای ئاسیا داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولخالق مه‌سعوود ده‌كرێت
له‌سه‌ر شكاندنی گوێچكه‌ی جامی رۆژئاوای ئاسیا له میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر عه‌بدولخالق مه‌سعوود له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه وه‌ڵامێكی كورتیان ده‌داته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا له‌سه‌ر خاكی عێراق نازناوی جامی رۆژئاوای ئاسیای به‌ده‌ستهێنا و له یاریی كۆتایی دا به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له عێراقی برده‌وه، تێیدا یاریزانانی به‌حرێن له كاتی به‌رز كردنه‌وه‌ی جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه گوێچكه‌یه‌كی جامه‌كه شكا و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له نێو میدیاكانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی لێكه‌وته‌وه.
میدیاكانی عێراق، شكاندنی گوێچكه‌ی جامه‌كه‌یان بۆ هێرشكردنه سه‌ر عه‌بدولخالق مه‌سعوود قۆزته‌وه و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان له‌و سه‌رۆكه كورده ده‌كه‌ن.
حه‌نان فه‌تلاوی په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق دووجار له تویته‌ر و فه‌یسبووك هێرشی كردۆته عه‌بولخالق مه‌سعوود، له‌مباره‌یه‌وه به گاڵته نووسیویه‌تی: ئاخر ئه‌م پیاوه رۆناڵدۆ و مێسی له‌یه‌كتر جیاناكته‌وه، نازانم بۆ به وه‌رزشی عێراقه‌وه نووساوه.
له ماوه‌كانی رابردووش حه‌نان فه‌تلاوی دیسان داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولخالق مه‌سعوودی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی كرد و پێیوایه ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی دا له جامی رۆژئاوای ئاسیا روویدا كارێكی ئابڕووبه‌رانه بوو نابێت قبوڵ بكرێت.
له به‌رامبه‌ردا، عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ڕه‌تی كرده‌وه كه به فه‌رمی بڕیاری وازهێنان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی دا بێت، ده‌شڵێت: پێویست ناكات من وه‌ڵامی حه‌نان فه‌تلاوی و هاوشێوه‌كانی بده‌مه‌وه له جیاتی من وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه.
عه‌بدوخالق مه‌سعوود كه بۆ دووه‌مجاره به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵده‌بژێردرێت، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان24 نه‌یشارده‌وه كه له پۆسته‌كه‌ی بێزار و ماندوو بووه، ده‌شڵێت: زه‌حمه‌ته بۆ جاری داهاتوو خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به‌ربژێر بكه‌مه‌وه.
عه‌بدولخالق مه‌سعوودی ته‌مه‌ن 64 ساڵ، له 2014 به زۆرینه‌ی ده‌نگ به سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردرا و 3 ساڵی دیكه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كۆتایی دێت، هاوكات ئه‌ندامی جێبه‌جێكاره له فیدرتسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، پێشتریش بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ وه‌ك كارگێر و جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر كاری كردووه و له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو به فه‌رمی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵگرت.