به فه‌رمی، بارسێلۆنا له گرێبه‌ستێكی نایاب شكستی هێنا
یانه‌ی بارسێلۆنا شكستی هێنا له ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه كه زیاتر له ساڵێكه چاودێری یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ندی ده‌كرد، به‌ڵام له‌ده‌ستی دا و روویكرده بۆندزلیگا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 25 جه‌نیوه‌ری 2020، به فه‌رمی یانه‌ی لایپزیگ له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر گواستنه‌وه‌ی دانی ئۆڵمۆی ناوه‌راستكاری ئیسپانی راگه‌یاند.
دانی ئۆڵمۆی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا چاودێری ده‌كرا، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه یانه‌ی بارسێلۆنا بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به فه‌رمی به 20 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی دینامۆ زه‌گره‌بی كرواتییه‌وه روویكرده لایپزیگ، له ئه‌گه‌ری گۆڵ و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانیش نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ به‌رز ده‌كرێته‌وه.
ئۆڵمۆ له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا دوای په‌یوه‌ندیكردنی به یانه ئه‌ڵمانییه‌كه گوتی: بۆیه لایپزیگم هه‌ڵبژارد، چونكه ئه‌و یانه‌یه زۆر گرینگی به یاریزانه لاوه‌كان ده‌دات و ده‌توانن ئاستی به‌هره‌مه‌نده‌كان ده‌ربخه‌ن و پێشیانبخه‌ن.
دانی ئۆڵمۆ، به‌شداری سه‌رجه‌م یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیای كرد له ساڵی رابردوو، هه‌ڵبه‌ت گۆڵی بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای بۆ خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵان له دژی ئه‌ڵمانیا كرد.
دانی ئۆڵمۆ پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئیسپانیۆل ده‌ركه‌وت، دواتر روویكرده بارسێلۆنا، 6 ساڵی له ریزه‌كانی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی بارسێلۆنا تێپه‌ڕ كرد، پاشان له 2014 به گرێبه‌ستێكی ئازاد بۆ یانه‌ی دینامۆ زه‌گره‌ب گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 124 یاری، 34 گۆڵ و 28 ئاسیستی كرد.