سبه‌ی رۆژێكی ئاگرین چاوه‌ڕوانی خولی نایابی كوردستان ده‌كات
ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی كوردستان به ئه‌نجامدانی 6 یاری له كاتژمێر 02:30 ده‌ستپێده‌كات، له‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر پشووه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له ره‌واندوز ده‌بێته میوانی سۆران، نه‌ورۆزیش له ئه‌ركێكی سه‌ختدا رووبه‌ڕووی برایه‌تی پێشه‌نگ ده‌بێته‌وه، دهۆكیش دوای هه‌فته‌یه‌ك پشوو، بۆ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ساز و ئاماده‌یه، زێره‌ڤانیش ده‌یه‌وێت بارودۆخه خراپه‌كه‌ی شێروانه بقۆزێته‌وه و به شكسته‌وه ڕه‌وانه‌ی گه‌رمیان بكاته‌وه، یانه‌ی زاخۆش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سیروانی نوێ سه‌ردانی سلێمانی كردووه، ده‌ربه‌ندیخان له نێو یاریگه پڕهانده‌ره‌كه‌ی باوه‌ش بۆ هه‌ندرێن ده‌كاته‌وه.
نه‌ورۆز ـ برایه‌تی
یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی برایه‌تی ده‌كات، نه‌ورۆز به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌یه، چونكه گه‌ڕی رابردوو یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له خوله‌كه له‌سه‌رده‌ستی راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی تۆمار كرد، له‌م هه‌فته‌یه یانه‌كه گرێبه‌تسی له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی گۆڵپارێزان واژۆ كردووه، جیا له‌وه‌ش بۆ به‌هێزكردنی هێڵی ناوه‌ڕاستی تیپه‌كه‌ی، یاریزانی پێشووی یانه‌ی كۆیه، (وڵات عه‌بدوڵره‌حمان)ـی بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه، نه‌ورۆز خاوه‌نی شه‌ش خاڵه و پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی گرتووه.
له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی، دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش گه‌ڕ، پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گرتووه، سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت تا ئێستا باشترین ده‌ستپێكیان له مێژووی یاریی كردنی له خولی نایابی كوردستان تۆمار كردووه، تاكه یانه‌یه تا ئێسته تامی دۆڕانی نه‌كردووه، برایه‌تی ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه‌ی له نه‌ورۆز زیاتر پێگه‌كه‌ی خۆی قایمتر بكات، خاوه‌نی 12 خاڵه و پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه.
سۆران ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
یانه‌ی سۆران له یاریگه‌ی ره‌واندوز میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، ئه‌م یاریگه‌یه تا ئێستا به‌خێر بۆ سۆران شكاوه‌ته‌وه و هیچ یارییه‌كی له‌م وه‌رزه له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه نه‌دۆڕاندووه.
یانه‌ی سۆران بۆ ئه‌م یارییه، له تواناكانی هێرشبه‌ر عومه‌ر عه‌بدولره‌حمان بێ به‌ش ده‌بێت، به‌هۆی سێ كارتی زه‌رده‌وه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئیدریسی كاپتن و ناوه‌ڕاستكاری تیپه‌كه، به‌هۆی ئازارێك له پشتیه‌وه ئه‌گه‌ری یاریی كردنی له یارییه‌كی سبه‌ی زۆر كه‌مه، سۆران خاوه‌نی 11 خاڵه‌وه پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گرتووه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، تا ئێستا ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نه‌دۆزیته‌وه، كه پێشووتر پێی ناسرابوو، كێشه‌ی سه‌ره‌كیان له هێڵی پێشه‌وه هه‌یه، ناتوانن به‌شێوه‌یه‌كی باش له نێو یاریگه‌ی تیپی به‌رامبه‌ر ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزنه‌وه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه رێكار هاشمی ناوه‌راستكاری تیپه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا پێشمه‌رگه خاوه‌نی هه‌شت خاڵه و له پله‌ی شه‌شه‌م دێت.
دهۆك ـ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
یانه‌ی دهۆك له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌كات، دهۆك گه‌ڕی رابردوو پشوو بووه، بۆیه خۆی به باشترین شێوه بۆ ئه‌م یارییه ئاماده كردووه، خراپی دۆخی میوانه‌كه‌شیان به ده‌رفه‌ت ده‌زانن تا سێ خاڵی تر بۆ هه‌گبه‌كه‌یان زیاد بكه‌ن، تاكه گرفتیان له‌م یارییه بێبه‌شبوونی به‌رگریكاری یانه‌كه (ئه‌ركان ئه‌نوه‌ر)ـه،كه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانه‌وه ڕاگیراوه، دهۆك شه‌ش خاڵی هه‌یه و له پله‌ی هه‌شته‌م دێت.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، به خراپترین بارودۆخی خۆی تێده‌په‌ڕێت، چونكه دوای ئه‌نجامدانی شه‌ش یاریی ته‌نها یه‌ك خاڵیان هه‌یه، پێنچ دۆڕانیش به‌شیان بووه، تامی هیچ بردنه‌وه‌یه‌كیشیان نه‌كردووه، هیچ تیپێك هێنده‌ی ئه‌وان شكست به‌شی نه‌بووه، ته‌نانه‌ت دوای گۆڕینی راهێنه‌ریش، كه‌چی كێشه‌كانیان هه‌ر به‌رده‌وامه.
ده‌ربه‌ندیخان ـ هه‌ندرێن
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی هه‌ندرێن ده‌بێته‌وه، وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه ئه‌م دوویانه‌یه به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ له یاریگه هاتنه‌ده‌ره‌وه، شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كیان له‌م یارییه دابڕانی هه‌ڵۆ كه‌لارییه كه له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات و وه‌رزی ئه‌مساڵ بۆ ئه‌م یاریزانه به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ژنۆی كۆتایی هاتووه، ده‌ربه‌ندیخان نۆ خاڵی هه‌یه و خانه‌ی پێنجه‌می گرتووه.
هه‌ندرێن هێشتا له‌م وه‌رزه تامی بردنه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه، دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ر باش ده‌زانێت له‌م یارییه له نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری ده‌ربه‌ندیخان بردنه‌وه ئاسان نییه، له كاتێكدا شوان مه‌جیدی به‌رگریكاریشی به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته زه‌رده‌كانی ناتوانێت یاریی بكات، هه‌ندرێن خاوه‌نی سێ خاڵه و له پله‌ی یازده‌یه‌م دێت.
سیروانی نوێ ـ زاخۆ
سیروانی نوێ دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی باش، به‌ڵام نه‌یتوانی له‌سه‌ر هه‌مان ئاست به‌رده‌وام بێت، سیروانی نوێ ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه‌ی له زاخۆ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی، به‌ڵام ئه‌ركیان ئاسان نییه، چونكه زاخۆیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به به‌رگرییه‌كی باش یاریی ده‌كه‌ن، سیروانی نوێ خاوه‌نی 11 خاڵه و پله‌ی چواره‌می گرتووه.
له به‌رامبه‌ردا زاخۆ، به ئاستێكی نا جێگیر تێده‌په‌ڕێت، ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كرا و تۆمار ده‌كات، وه‌ك وه‌رزی رابردوو نه‌یتوانیوه سوود له یاریگه و جه‌ماوه‌ری خۆی ببینێت، له‌م وه‌رزه له كۆی 3 یاری له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی 2 یاری دۆڕاندووه، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بووه دووه‌مین یانه له مێژووی خوله‌كه له نێو یاریگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، وه‌رزی رابردوو نه‌ورۆز بووه یه‌كه‌مین یانه له نێو ده‌ربه‌ندیخان ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن بگێرێت.
زێره‌ڤانی ـ شێروانه
شێروانه رێگایه‌كی دووری له گه‌رمیانه‌وه بڕیوه به‌ره‌و بادینان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه زێره‌ڤانی، سلێمان ره‌مه‌زانی راهینه‌ری زێره‌ڤانی به ئاشكرا ئامانجی یانه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب دیاریی كردووه، كه ته‌نیا مانه‌وه‌یه، بۆیه به هه‌مان هێز و گیانی یارییكردن ساڵانی رابردوو نابینرێن، ئوسامه محه‌مه‌دی ناوه‌ڕاستكاری زێره‌ڤانی به‌هۆی وه‌رگرتنی كارتی سوور سڕكراوه، زێره‌ڤانی شه‌ش خاڵی هه‌یه و پله‌ی نۆیه‌می داگیر كردووه.
له به‌رامبه‌ردا شێروانه، جگه له ئاست و ئه‌نجامی خراپ، كێشه‌ی كارگێڕیشیان هه‌یه، ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته (عه‌لی كاكه‌مینه‌ی)ـی باشترین گۆڵكه‌ری دوو وه‌رزی رابردووی خوله‌كه و یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ریان له‌یانه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه، یاریزانه‌كان له دۆخێكی خراپی و ده‌روونی دان، شێروانه خاوه‌نی سێ خاڵه و پله‌ی دوازده‌یه‌می گرتووه.