چاره‌نووسی ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا له مۆندیال كه‌وته مه‌ترسی
جیهان
مۆندیالی 2018ـی رووسیا
یانه‌ی بارسێلۆنا
عوسمان دێمبلی
یانه‌ی ریال سوسیداد
هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا
تۆپی پێ
بارسێلۆنا به‌فه‌رمی جۆری پێكان و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی عوسمان دێمبڵێ یاریزانی فره‌نسی له یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
یانه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكردۆته‌وه پێكانه‌كه‌ی دێمبڵی له قوله‌پێیه‌تی و ئه‌م پێكانه‌ش پێویستی به 15 رۆژ تا مانگێك هه‌یه بۆ چاكبوونه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه له چه‌ند رۆژی داهاتوو پشكنینی پزیشكی زیاتر بۆ ئه‌و یاریزانه ده‌كرێت.
ئه‌م پێكانه‌ی دێمبڵی ترسی له‌لای فڕه‌نسییه‌كان درووستكردووه چونكه یه‌كێكه له ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهاته‌كه‌ی دیشامپ.
دێمبلی له شه‌وی رابردوو دوایین ئه‌م وه‌رزه‌ی له لالیگا ئه‌نجام دا، به‌ڵام له خوله‌كی 53ـی گێمی دووه‌م به‌هۆی پێكانه‌وه یارییه‌كه‌ی پێ ته‌واو نه‌كرا و چووه ده‌ره‌وه و دینیس سوارێز شوێنه‌كه‌ی پڕ كرده‌وه.