عوسمان دێمبێلی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی و خه‌مۆكی بووه‌

بارسێلۆنا ئه‌و یاریزانه‌ی له‌ هاوڕێیه‌كانی دوورخستۆته‌وه‌ و ڕه‌واته‌ی قه‌ته‌ری ده‌كات

عۆسمان دێمبێلی بە هۆی ئەو پێکانەی ئەم دواییە تووشی بووە، تووشی نەخۆشی خەمۆکی بووە، بۆیەش بەرپرسانی بارسێلۆنا لەسەر داوای پسپۆڕانی ده‌روونی بریاریانداوە یاریزانە فڕەنسیەکە دوور لە هاوڕێکانی و لە قەتەر چارەسەری بۆ بکرێت، دێمبێڵێ لەو کاتەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردوو، 12 جار تووشی پێکان بووە و 58 یاری لەدەستداوە.

عۆسمان دێمبێلێ، ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا قورسترین رۆژەکانی ژیانی بەسەر دەبات، قورستر لەو کاتەی کە پەیوەندی بە بلاوگرانا کرد و بە هۆی پێکانەوە هەر زوو نەشتەرگەری بۆ کار و بە ناچاری چەند مانگێک لە یاریگەکان دوور کەوتەوە، پێدەچێت چارەنوسی ئەم یاریزانە هەر بەم شێوەیە بێت و دووریش نیە بەم هۆیەوە خەونەکانی بە کۆتا بێن و ناچار بێت واز لە لالکێشەی سه‌وز بێنێت.

ماوەیەک پێش ئێستا ئاشکرا بوو کە لاوە فڕەنسیەکە هیچ پلانێکی لە ژیانیدا نییە، بە ئارەزووی خۆی دێت و دەروات و هەر بە ئارەزوی خۆی دەخوات و دەخواتەوە، بەڵام پاش ماوەیەک بەڵێندا هەموو شتێک رێک بخات، لە پێناو باشتر خزمەت کردنی یانەکەی، بەڵام باشتر کردنی پلانەکانیشی وەکو دیار هیچ سوودێکی نییە و بریار نییە پێکانەکان وازی لێ بێنن.

دێمبێلێ دوای ئەوەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر دۆرتمۆند یانەکەی پێشووی جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو، ئەمجارەیان خەمێکی قوڵتر رووی تێکرد و ناچارە بەم هۆیەوە 10 هەفتە لە یاریگەکان دوور بکەوێتەوە، ئەم پێکانە ناوەختەش ئەو یاریزانەی زیاتر دڵگران کردووە.

ده‌رونزانه‌كانی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ تیمی پزیشکی ئەو یانەیە خەریکی چارەسەر کردنی یاریزانە فڕەنسیەکەن، چونکە دەنگۆیەک هەیە کە دێمبێلی تووشی نەخۆشی خەمۆکی بووە و هەر بەم هۆیەوە یانەکەی بریاریداوە کە هێرشەبەرەکەیان دوور لە چاوی هاوڕێیەکانی چارەسەرییەکانی وەربگرێت، بۆ ئەوەی لە پێش ئەوانەوە هێندەی دیکە خەمەکانی قوڵتر نەبنەوە.

دێمبێلێ نێردراوە بۆ قەتەر و لەوێ لە کەشێکی ئارام و رۆمانسیدا راهێنانی پێدەکرێت و چارەسەری وەردەگرێت، ئەمیش لە پێناو ئەوەی کە ئەم یاریزانە لەم کەش و هەوایە دەربچێت و هێندەی دیکە بیر لە پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی نەکاتەوە.

دێمبێلێ لەو کاتەی لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردووە، نۆ جار تووشی پێکان بووە و تەنها ئەم وەرزەش سێیەمجارە پێکان بەرۆکی دەگرێت و هەر بە هۆی ئەم پێکانانە لە 58 یاری یانەکەی دابڕاوە.