به ڤیدیۆ.. زڵ‌اتان به‌م گۆڵه جیهانی شۆك كرد
له خولی ئه‌مریكی، لۆس ئانجلۆس له كۆمه‌ڵه‌ی رۆژئاوا رووبه‌رووی نیو ئینگلاند ریفۆلشنی بووه‌وه، له‌و یارییه‌دا ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵێكی سه‌رنجراكێش و نایابی تۆمار كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی یانه‌كه‌ی له شكست رزگار بكات.
له نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی هه‌ردولا تا كۆتا خولهك هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا، به‌ڵام له دواساته‌كانی نێوه‌ی یه‌كه‌م كریستیان بێنێلا گۆڵی پێشكه‌وتنی نیو ئینگلاندی كرد.
له نیوه‌ی دووه‌م تیل بۆنبۆری له خوله‌كی 60 ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌سه‌ر لۆسا ئه‌نجلۆس كرده دوو ئه‌وه‌نده.
دواتر له خوله‌كی 84 ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵێكی نایابی بۆ ئانجلۆس گالاكسی كرد، به‌لام نه‌یانتوانی ئه‌نجامی یارییه‌كه راستبكهنهوهو یاری به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌نی نیو ئینگلاند به‌كۆتاهات.
به‌م سه‌ركه‌وتنه له كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌لات نیو ئینگلاند بووه خاوه‌نی 16 خاڵ و له كۆتایی خشته دووركه‌وته‌وه، له به‌رامبه‌ردا لۆس ئانجلۆس گلاكسیسش به 28 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه و له پێشه‌نگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دووركه‌وته‌وه.