به ڤیدیۆ.. نێیمار به پێكانه‌وه چووه به‌رده‌م پۆلیس
دوای تۆمه‌تباركردنی له‌لایه‌ن ناجیلا تریندادی دیسوزا به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ری، نێیمار داسیلڤای برازیلی به پێكانه‌وه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی چووه بنكه‌ی پۆلیسی ریۆ دێ جانیێرۆ و وته‌ی خۆی پێشكه‌شی پۆلیس كرد.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی نێیمار بۆ به‌رده‌م دادگا، به ده‌یان رۆژنامه‌نووس و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، له به‌رده‌م ئه‌و بنكه‌یه ئاماده‌بوون بۆ لێدوان وه‌رگرتن له نیمۆی یاریزانی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی.
نێیمار كه به‌هۆی پێكانه‌وه له پیكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی برازیل دووخراوه‌ته‌وه، راگه‌یاند، ئه‌و له چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌ڵگه‌كان ده‌خاته روو و هه‌موو شتێك به راستی و درووستی ئاشكرا ده‌بێت،
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه، ئه‌و بابه‌ته یه‌كلای ده‌كاته‌وه و دڵنیاییه له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت و هه‌موو تۆمه‌ته‌كانیشی ره‌تكرده‌وه.
هاوكات پارێزه‌كه‌ی نیمۆش ئاشكرای كرد، هه‌موو به‌ڵگه‌كان بۆ پۆلیس ده‌خه‌نه‌روو و ئه‌و خانمه‌ی سكاڵاشی تۆماركردووه، هه‌ڕه‌شه‌ی له نییماركردووه و ده‌رمانیشی به‌كارهێناوه.
سه‌ره‌تا نێیمار گوتی: ته‌نیا ده‌مه‌وێت سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌م، كه به نامه و ته‌له‌فۆن پاڵپشتیان ده‌ربڕیووه، سوپاسی هاوڕێكانم و خێزانه‌كه‌م و هانده‌رانی ده‌كه‌م، سوپاس بۆ خۆشه‌ویستیان.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ماریا فێرناندێز پارێزه‌ری تایبه‌تی نێیمار گوتی: نێیمار وته‌ی خۆی پیكشه‌ش كردووه، به‌م زووانه هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌بیت، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵگه‌كان بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خه‌ینه‌روو، ئه‌و خانمه له رێگه‌ی سۆشیال میدیاوه و جه‌سته‌ی خۆی به وێنه نمایشكردووه و دواتریش داوای په‌یوه‌ندی كردووه هه‌موو ئه‌مانه به‌به‌ڵگه بۆ داواكاری گشتی ده‌خه‌ینه روو.
پارێزه‌ره‌كه‌ی نیمۆ گوتیشی: هه‌روه‌ها ئه‌و خانمه كێشه‌ی خه‌وتنی هه‌یه و ده‌رمان به‌كاردێنێت جگه له‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، بۆیه ئیمه له نزكترین كاتدا به‌ڵگه‌كان ده‌خه‌ینه‌روو.