به ڤیدیۆ.. كریستیانۆ یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له سێریا ئه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤی كرد
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كان هێنا و دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس تۆمار كرد.
له گه‌ڕی چواره‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس له یاریگه‌ی خۆی (ئالیانز ستادیۆم) میوانداریی ساسولۆی كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌ڵام له گێمی دووه‌م كریستیانۆ كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كان هێنا و له خوله‌كی 50 گۆڵی یه‌كه‌می خۆی له سێریا ئه‌ی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 65 كریس گۆڵی دووه‌میشی بۆ یوڤی كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی ئه‌مساڵ به 105 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس، دواى 27 شووت و 320 خولهك توانی یه‌كه‌مین گۆڵی له كاروانی وه‌رزشی خۆی به درێسی یوڤی له سێریا ئه‌ی تۆمار بكات.