بارسێلۆنا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی دواخستنی كاتی یاری كلاسیكۆ ده‌ربڕی
بارسێلۆنا هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی دواخستنی یاریی كلاسیكۆی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید دیاری ده‌كات كه‌وا بڕیاره ئه‌و یارییه له 26ـی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت.
له ئێستا شاری بارسێلۆنا به‌هۆی بڕیاری زیندانیكردنی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی كه‌ته‌لۆنیا خۆپیشان ده‌كات، رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی نووسیویه‌تی پێشبینی ده‌كرێت خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام بن ته‌نانه‌ت له رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كلاسیكۆش، به‌ڵام بارسا به هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له دواخستنی ئه‌و یارییه ناكاته‌وه و به پێویستی ده‌زانێت یارییه‌كه له كاتی خۆی بكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كان به‌م ئاسته‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت ره‌نگه یاری كلاسیكۆ دوا بخرێت.
ریال مه‌درید له ئێستا به 18 خاڵ پێشه‌نگی لالیگای گرتووه و بارسێلۆناش له خانه‌ی دووه‌م 16 خاڵی هه‌یه.