دوو یاریزانی به‌رازیلی موژده‌یه‌ك بۆ هانده‌رانی تانگۆ راده‌گه‌یه‌نن
دوو یاریزانی به‌رازیلی پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر چیللی به‌ڵێن ده‌ده‌ن سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن، شكستی چیللی له‌م یارییه ئه‌ركی تانگۆ بۆ گه‌یشتن به مۆندیال ئاسان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 9 ئۆكتۆبه‌ری 2017، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یاریی داهاتوویان به‌رامبه‌ر چیللی، میراندا به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل راگه‌یاند كه ئه‌وان بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌جه‌نگێن.
میراندا گوتیشی: ئێمه بیر له بارودۆخی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ناكه‌ینه‌وه، ته‌نیا ده‌مانه‌وێت یاری داهاتوومان ببه‌ینه‌وه.
بردنه‌وه‌ی به‌رازیل له چیللی، ده‌بێته كارئاسانی بۆ سه‌ركه‌وتنی تانگۆ بۆ مۆندیال، له‌مباره‌یه‌وه گابرێل خیسۆسی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل گوتی: مێسی باشترین یاریزانی جیهانه، به‌ڵام ئاساییه ئه‌گه‌ر ئه‌و یاریزانه نه‌گاته مۆندیال، به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه پێویسته له یاری داهاتوومان شكست به هه‌ڵبژارده‌ی چیللی بهێنین.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه له كاتژمێر 02:30 له دوایین یاری پاڵاوتنه‌كان میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی ده‌كات، به‌رازیل بلیتی مۆندیالی بڕیوه، هه‌ڵبژارده‌ی چیللی هێشتا مسۆگه‌ری نه‌كردووه.