هەولێر لە خولی نایابی عێراق تووشی دووەم شکست بوو

بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بە قوە جەوییە دۆڕا

هەولێر لە خولی نایابی عێراق تووشی دووەم شکست بوو.

لە گەڕی حەوتەمی خولی نایابی عێراق، هەولێر لە بەغدا بووە میوانی قوە جەوییە و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر تووشی شکست بوو، گۆڵەکانی جەوییە لەلایەن عەلی حوسنی و ئەمجەد رازییەوە تۆمارکران، کە عەلی حوسنی لە خولەکەکانی 18 و 52 دووانەی تۆمارکرد، ئەمجەد رازیش لە خولەکی 71 گۆڵی سێیەمی دژی یانەکەی پیشووی خۆی کرد.

هەولێر لە خولەکی 67وە بە دە یاریزان یارییەکەی تەواوکرد، چونکە سالیف کیتا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

قوە جەوییە بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی خولی عێراق کرد، هەولێریش بە نۆ خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.