مباپێ له یانه‌یه‌كی ئیسپانیاوه گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی پێشكه‌ش كراوه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئۆفه‌رێكی به به‌های 280 ملیۆن یۆرۆ له لایه‌ن ریال مه‌دریده‌وه پێگه‌یشتووه و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه.
گۆڤاری (فرانس فوتبۆڵ)ـی فره‌نسا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ریال مه‌درید دوای نزیك بوونه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی ئیدین هازارد، هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه مباپێ خواستێكی زۆری بۆ رۆیشتن له پاریس سانجێرمان هه‌یه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه توانای ململانێكردنی له چامپیۆنزلیگ نییه.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له هاوینی 2017، كلیان مباپێ له یانه‌ی مۆناكۆ به 180 ملیۆن یۆرۆ گواسته‌وه، مباپێ له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ پی ئێس جی 85 یاری ئه‌نجام داوه، 57 گۆڵ و 32 ئاسیستی كردووه.