مێسی ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزان له جیهان به‌مشێوه‌یه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه لیۆنێل مێسی مه‌رجێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا داناوه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له جیهان رووده‌دات.
پێگه‌ی El Pais، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه، لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا مه‌رجێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی داناوه كه له كۆتایی هه‌موو وه‌رزێك ده‌توانێت یانه‌كه به‌جێبێڵێت و رووبكاته یانه‌یه‌كی دیكه.
لیۆنێل مێسی هه‌ڵگری 5 نازناوی باڵۆن دۆر، له‌وه‌ته‌ی 2005ـه‌وه هه‌شتجار گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێكراوه‌ته‌وه، دوایینجار له 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێكراوه‌ته‌وه و له هاوینی 2021 كۆتایی دێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، مێسی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی بۆ یه له گرێبه‌سته‌كه‌ی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێك بیه‌وێت بۆ یانه‌ی منداڵی نیوڵز ئۆڵد بۆیزی ئارجێنتینا بگه‌ڕێته‌وه كه به‌ڵێنی به‌و یانه‌یه داوه پێش ئه‌وه‌ی واز له یاریكردن بێنێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و یانه‌یه.
لیۆنێل مێسی 687 یاری به درێسی بارسێلۆنا كردووه، 603 گۆڵ و 242 ئاسیستی له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان تۆمار كردووه.