زینه‌دین زێدان: به بارودۆخێكی زۆرباش تێپه‌ڕده‌بین
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه به ته‌واوه‌تی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید ئاماده‌ن، ده‌شڵێت: به بارودۆخێكی زۆر باش تێپه‌ڕ ده‌بین و ده‌مانه‌وێت له سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌رده‌وام بین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، زینه‌دین زێدان به‌شداریی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كرد و له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا گوتی: پێكانه‌كه‌ی گاریس به‌یل دڵته‌نگی كردم، ته‌نانه‌ت خۆشی زۆر خه‌مناكه به‌هۆی پێكان و دووركه‌وتنه‌كه‌ی.
زێدان گوتیشی: یارییه‌كه‌ی سبه‌ی زۆر به‌هێزه، به‌تایبه‌تی ڤه‌له‌د وه‌لید له نێو یاریگه‌ی خۆی زۆر به‌باشی یاری ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه‌ش ته‌نیا یه‌ك یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی دۆڕاندووه.
زیزۆ گوتیشی: ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی دڵخۆشییه ئه‌وه رۆژانه وه‌ك راهێنه‌ر زیاتر ئه‌زموون وه‌رده‌گرم له كاره‌كه‌م به‌ره‌و پێش ده‌چم، له ئێستاشدا بیر له هیچ شتێك ناكه‌مه‌وه جگه له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید.
زیزۆ له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: له‌گه‌ڵ ئالڤارۆ ئۆدریزۆلا قسه‌م كرد، پێم باش بوو له پێناو یاریكردن و ده‌رفه‌تی زیاتر بچێته یانه‌یه‌كی تر، چونكه یاریكردن باشتره له‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دابنیشیت.
زیزۆ ڕه‌تیكرده‌وه كه هیچ دڵنیاییه‌ك له باره‌ی ته‌ندروستی هازارد بدركێنێت، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ته‌نانه‌ت ناتوانم كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیدین هازاردتان پێ‌بڵێم، ئه‌وه‌ی كه جارێ روونه ئه‌و یاریزانه ده‌ستی به راهێنان به ۆتپ كردووه و له ده‌ستپێكی گه‌ڕانه‌وه‌یه.
ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و ده‌بێته میوانی ڤه‌له‌د وه‌لید، یانه‌ی شایانه به 43 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه و به یه‌كسانبوون پێشه‌نگی لالیگا ده‌گرێت.