به‌په‌له‌.. ناوبژیوانی فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2019 دیاریكرا

یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌م ناوبژیوانی یارییه‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌ڕێوه‌ ده‌بات

بە شێوەیەکی فەرمی یوێفا دامیر سکۆمینای وەکو ناوبژیوانی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی دەست نیشانکرد.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا یوێفا ناوبژیوانی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەی نێوانی هەردوو یانەی ئینگلیزی لیڤەرپول و تۆتێنهام دیاریکرد و دامیر سکۆمینای سلۆڤینیایی وەکو ناوبژیوانی یارییەکە دیاریکردووە.

سکۆمینای 42 ساڵ ئەم وەرزە چوار یاری چامپیۆنزلیگی بەرێوە بردووە، لەوانەش یاری نێوان یانەکانی (پاریس سانجێرمان و مان یونایتد)، (ئەیاکس و ریال مەدرید)، (لیڤەرپول و ناپۆلی) و هەروەها (هۆفێنهایم و مانچێستەر سیتی).

 هەروەها ئەم ناوبژیوانە جاری یەکەمە وەکو ناوبژیوانی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەست نیشان بکرێت.

بریارە فایناڵی چامپیۆنزلی سەرەتای مانگی داهاتوو لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا و لە یاریگەی واندامیترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە ئاتلێتیکۆ مەدرید لە نێوان تۆتێنهام و لیڤەرپول بەرێوە بچێت.