ئالێگری به بڕیارێك كریستیانۆی دوورخسته‌وه
ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له سێریا ئه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی دوورخسته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا ده‌كات.
یانه‌ی یوڤێنتۆس سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ له گه‌ڕی 28ـه‌می سێریا ئه‌ی ده‌بێته میوانی یانه‌ی جێنوا، بۆ ئه‌م یارییه كریستیانۆ رۆناڵدۆ بانگهێشتی پێكهاته‌ی یوڤی ناكرێت.
ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له پرێس كۆنفرانسێك ڕه‌تی كرده‌وه كه كریستیانۆ هیچ ئازار و پێكانێكی هه‌بێت، ده‌شڵێت: كریستیانۆ به‌هۆی ئه‌م ئاسته‌به‌رزه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید پێشكه‌شی كرد پێویستی به پشووه و به ته‌واوه‌تی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاماده نییه و له‌سه‌ر په‌یژه‌كانی یاریگه له‌گه‌ڵمان ده‌بێت.
ئالێگری گوتیشی: ئێمه نامه‌وێت سه‌ركێشی به كریستیانۆ بكه‌ین بۆیه پشووی زیاتری پێده‌ده‌ین، چونكه دوو یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له پێشه.