پێرێز: به‌مزووانه ریال مه‌درید ده‌ست به‌بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان ده‌كاته‌وه
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له مه‌راسیمی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی بۆ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ی رایگه‌یاند ریال مه‌درید هه‌رگیز خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات و به‌منزیكانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌ڵێت: سووپاسی ته‌واوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری ریال مه‌درید و ئه‌وانه‌ی پێشوو و ئێستا ده‌كه‌م، به‌بێ ئه‌وان یانه‌ی شایانه نه‌یده‌توانی بگاته ئه‌م پێگه‌یه گه‌وره‌یه‌ی له‌نێو یانه گه‌وره‌كانی جیهان له هه‌موو بوارێكدا هه‌یه‌تی.
پێرێز گوتیشی: ئێمه ئێستا له قۆناخێكی گواستنه‌وه‌داین به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی وه‌رزی رابردوو، ریال مه‌درید خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات و به خێرایی و به‌مزووانه سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان.
پێرێز ده‌شڵێت: مێژوویه‌كی گه‌وره‌مان له تۆپی پێ و باسكه تۆمار كردووه، پێویسته د‌رك به گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ئه‌م ده‌سكه‌وتانه بكه‌ین كه له مێژوویه‌كی پڕ ركابه‌ری به‌ده‌ستمان هێناون، ریال مه‌درید هه‌رگیز خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات، كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاو و به‌هره‌مه‌ندمان هه‌یه و له توانایاندایه به‌رده‌وامه به مێژووه گه‌وره‌كه‌ی ریال مه‌درید بده‌ن.