به فه‌رمی 8 یانه له‌سه‌ر سزایه‌كه‌ی برایه‌تی دژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌وه‌ستنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان چاره‌نووسی دوو یارییه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه و هه‌ر دوو یارییه‌كه‌ی به دۆڕاندن بۆ هه‌ژمار كرا، به‌مه‌ش یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ندرێن هه‌ریه‌كه‌یان 3 خاڵیان بۆ زیاد كرا، ئه‌م بریاره‌ش نیگه‌رانی 8 یانه‌ی خولی نایابی كوردستانی لێكه‌وته‌وه.
برایه‌تی له 24 كاتژمێری داهاتوو هه‌ڵوێستی ده‌بێت
رامان ره‌شید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بڕیاره‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: له 24 كاتژمێری داهاتوو هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نێت، سزایه‌كه‌ی برایه‌تیش بریارێكی نایاساییه و دووره له هه‌موو به‌هایه‌كانی تۆپی پێ.
سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك ناڕازییه
بژار ئیسماعیل سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك نارازیبوونی خۆی له باره‌ی بڕیاری سزادانی یانه‌ی برایه‌تی ده‌ربڕی و گوتی: ئێمه له پێشه‌نگی خوله‌كه بووین، كه‌چی به‌هۆی ئه‌م بڕیاره ئێمه له لوتكه هاتینه خواره‌وه، بۆیه داوا له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌م پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌ی بكات، ناكرێت فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بریارێك له به‌رژه‌وه‌ندی 2 یانه ده‌ربكات و 12 یانه‌ی دیكه دڵگران بكات.
راهێنه‌ری دهۆك بڕیاره‌كه به نادروست وه‌سف ده‌كات
هه‌رمان ساڵح راهێنه‌ری دهۆك جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و بڕیاره‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان هیچ په‌یوه‌ندی به ڕێنماییه‌كان نه‌بووه، چونكه هێشتا ئه‌وه به‌ره‌و پێنجه‌مین گه‌ڕی خوله‌كه ده‌ڕۆین هێشتا فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان په‌ڕاوی تایبه‌تی بۆ ڕێنماییه‌كانی وه‌رزی 2018 ـ 2019 ده‌رنه‌كردووه.
هه‌رمان ساڵح گوتیشی: فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و سه‌یروسه‌مه‌ره بڕیاره‌كانی ده‌رده‌كات و یه‌كێك ئاشت ده‌كاته‌وه و یانه‌یه‌ك توڕه‌ده‌كات و هه‌ر جاره و بریارێك ده‌رده‌كات.
زێره‌ڤانی توڕه‌یه
ماهر ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی زێره‌ڤانی به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ئیداره‌ی یانه‌كه‌یان له‌و بڕیاره‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان نیگه‌رانن، ده‌شڵێت: بڕیاره‌كه ته‌واو نادروسته، به‌وپێیه‌ی له گه‌ری یه‌كه‌م و دووه‌م برایه‌تی هه‌ر له خشته‌ی یارییه‌كاندا ناوی نه‌بوو، ناوبژیوانیش بۆ یارییه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كرا بوو، تیپی به‌رامبه‌ریش له یاریگه ئاماده نه‌بوون، كه‌واته به‌چی مافێك تۆ 3 خاڵ پێشكه‌شی تیپی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌یت.
ئاكرێ و زاخۆ ناڕازینه
ئیداره‌ی یانه‌كانی ئاكرێ و زاخۆ نارازیبوونی خۆیان له بریاره‌كه‌ی سزایه‌كه‌ی یانه‌ی برایه‌تی به كوردستان24 راگه‌یاند، هه‌ردوو یانه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان نادروسته و هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نییه.
ئاراراتش له پیرمامه‌وه هاته ده‌نگ
له باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه، ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د راهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 بڕیاره‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانی له باره‌ی سزادانی برایه‌تی ڕه‌ت كرده‌وه و نیگه‌رانی خۆیانی وه‌ك ده‌سته‌ی راهێنه‌ران بۆ هه‌موولایه‌ك راگه‌یاند.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه
نیهاد عادل جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 نیگه‌رانی خۆیان له بریاره‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌ربڕی، به‌وپێیه‌ی كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه له ریزبه‌ندی خوله‌كه دروست كردووه.
ده‌ربه‌ندیخانیش دژی بریاره‌كه ده‌وه‌ستێته‌وه
هۆگر عه‌زیز راهێنه‌ری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 دژی بریاره‌كه‌ی فیدراسیۆنی كوردستان24 ده‌وه‌ستێته‌وه، ده‌شڵێت: ئاخر ناكرێت هه‌ندرێن 2 خاڵی هه‌بوو، كه‌چی ئێستا له ریزبه‌ندی بكه‌وێته سه‌رووی ئێمه.