ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی له‌پێشه
ئه‌مڕۆ له فایناڵی چامپیۆنزلیگی خانمان، بارسێلۆنای ئیسپانی و ئۆڵمپیك لیۆنی فڕه‌نسی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
كچانی بارسێلۆنا جاری یه‌كه‌مه له مێژوویاندا له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی ده‌كه‌ن و له كاتێكدا رووبه‌ڕووی كچانی لیۆن ده‌بنه‌وه كه ئه‌م یانه فڕه‌نسیه له سێ وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ریه‌ك نازناوه‌كه‌ی بردۆته‌وه.
كچانی لیۆن و بارسێلۆنا له مێژوویاندا دوو جار رووبه‌ڕوو بوونه‌ته‌وه و هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش له چاره‌كی كۆتایی بووه، له هه‌ردوو یاریشدا لیۆن یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه و تاكه یانه‌شه بتوانێت پێنج جار نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه.
بڕیاریشه یارییه‌كه له كاتژمێر 7:00 به كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی گرۆپاما له بۆدابێستی هه‌نگاریا به‌ڕێوه‌بچێت.