به ڤیدیۆ.. ئالڤێس له یه‌كه‌مین یاری له‌گه‌ڵ ساوپاوڵۆ گۆڵی كرد
ئالڤێسی به‌رازیلی له یه‌كه‌م یاریی به درێسی ساوپاولۆ گۆڵی تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی له خولی به‌رازیل ساوپاولۆ رووبه‌رووی سیارا بووه‌وه و ئالڤێس بۆ یه‌كه‌مجار به درێسی ژماره 10 له‌گه‌ڵ یانه به‌رازیلیه‌كه ده‌ركه‌وت.
له‌م یارییه‌دا دانی ئالڤێس به ئه‌سیستێكی خوان فرانی یاریزانی پێشووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ی كرد و سه‌ركردایه‌تی سه‌ركه‌وتنی ساوپاولۆی كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ساوپاولۆ به كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه و به جیاوازی پێنج خاڵ له دوای سانتۆسی پێشه‌نگ ده‌بینرێت.
دانی ئالڤێس، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی سێڤییا، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس و پاریس سانجێرمان كردووه، له هاوینی ئه‌مساڵ به گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌ست و بێ به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به ساوپاوڵۆی كرد.