ڤاڵڤێردی یاریزانه‌كانی له قورسی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه
له گه‌ڕی 23ـه‌می لالیگا، بارسێلۆنا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 10:45 خوله‌ك ده‌بێته میوانی ئاتڵێتیك بلباو، له باره‌ی ئه‌م یارییه ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر مێسی 100% بۆ یارییه‌كه ئاماده نه‌بێت به‌شداریی پێ ناكات، ده‌شڵێت: هیچ یاریزانێكی هاوشێوه‌ی ئارسه‌ر میلۆمان نییه، له‌ده‌ستدانی ئه‌و یاریزانه به واتای له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی یاریگه دێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 9 شووباتی 2019، له پرێس كۆنفرانسێك ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بلباو زۆر قورسه، گوتیشی: هه‌میشه بلباو له نێو یاریگه‌ی خۆیان فشار له‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر دروست ده‌كه‌ن.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: راسته مێسی له كلاسیكۆ ئاماده بوو، به‌ڵام له پێناو ئه‌وه‌ی تووشی پێكان نه‌بێته‌وه له‌سه‌ره‌تای یارییه‌كه به‌شداریمان پێنه‌كرد، بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ش ئه‌گه‌ر 100% ئاماده نه‌بێت به‌شداریی پێ ناكه‌م، چونكه نامه‌وێت مه‌ترسی له‌سه‌ر دروست بكه‌م، به‌ڵام له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به‌شداریكردنی مێسی یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
راهێنه‌ری بارسێلۆنا له به‌رسیڤێكدا ستایشی ئاستی راكتیچی كرد و گوتی: به به‌رده‌وامی ده‌مه‌وێت یاری به راكیتیچ بكه‌م، چونكه زۆر باوه‌ڕم پێیه‌تی، به‌ڵام له دوایین یاری به‌هۆی ماندووبوونه‌وه له یاریگه‌م هێنایه ده‌ره‌وه.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: راسته ئێمه خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك یاریزانی باشین، به‌ڵام له یانه‌كه‌مدا هیچ یاریزانێكی هاوشێوه‌ی ئارسه‌ر میلۆمان نییه، له‌ده‌ستدانی میلۆ به واتای له ده‌ستدانی هێڵی ناوه‌راستی یاریگه‌مان دێت.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: راسته بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئارسه‌ر میلۆ، ئێمه كۆتینهۆ، ئالینا و ڤیدالمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م یاریزانانه ناتوانن هه‌مان رۆڵی ئارسه‌ر میلۆ بگێرن، هه‌رچه‌نده ئێمه عوسمان دێمبلیشمان هه‌یه و به‌شداری راهێنانه‌كانی كردووه و بۆ یاری بلباو ئاماده‌یه.
ڤاڵڤێردی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا به پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت به‌شدارین یانه‌كانی 10 ساڵی رابردوو (بارسێلۆنا و بلباون).