په‌یامێكی كورتی پێرێز له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له مه‌راسیمی ناساندنی زینه‌دین زێدان وه‌ك راهێنه‌ری نوێی ریال مه‌درید، پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه له ده‌ستپێكی پرێس كۆنفرانسه‌كه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له ئێستاوه ده‌یانه‌وێت قۆناخێكی نوێ ده‌ست پێبكه‌ن و سووپاسی سۆلاریشی كرد.
فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید گوتی: نابێت هیچ كه‌سێك ئه‌رك و ماندووبوونی سانتیاگۆ سۆلاری له‌بیر بكات، سۆلاری مه‌دریدیستایه‌كی مه‌زنه و له ریال مه‌درید له‌گه‌ڵمان ده‌مێنێته‌وه.
دواتر پێرێز ڕووی له زێدان كرد و گوتی: زیزۆ تۆ به‌شێكی گه‌وره‌ی له مێژووی یانه‌ی ریال مه‌درید، ئێمه هه‌موومان شانازێت پێوه ده‌كه‌ین.
پێرێز گوتیشی: ئێمه یانه‌یه‌كی مێژوویی گه‌وره‌ین، پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگن له تۆپی پێ و یاری باسكه، له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی مێژووی ریال مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بین و ئه‌م بارودۆخه تێده‌په‌ڕێنین.