ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری زۆری له ریزبه‌ندی خوله‌كه كرد
گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی كوردستان گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی له ریزبه‌ندی خوله‌كه دروست كرد، برایه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و پێشه‌نگی به سیروانی نوێ چۆڵ كرد، یانه‌كانی دهۆك و زێره‌ڤانی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنیان له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
سۆران 1 ـ 1 شێروانه
شێروانه رێگایه‌كی دووری له كه‌لاره‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سۆران بڕی، ئه‌م یارییه‌كه یه‌كه‌مین به‌یه‌كگه‌یشتنی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه بوو له مێژووی خولی نایابی كوردستان.
هه‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كه یانه‌ی شێروانه له رێگه‌ی هه‌ڵۆ فایه‌ق به گۆڵێك پێشكه‌وت.
دواتر سۆران له گێمی دووه‌م ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
شێروانه بۆ پێنجه‌مین یاری له‌م وه‌رزه نه‌یتوانی له خولی نایابی كوردستان سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات.
نه‌ورۆز 1 ـ 2 دهۆك
ئه‌م یارییه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، دهۆك تیپی به‌رامبه‌ری شۆك كرد و دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد.
له كۆتاییه‌كانی گێمی یه‌كه‌م نه‌ورۆز جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه و گۆڵێكی تۆمار كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی له شكست رزگاری بێت، به‌مه‌ش دوای چوار یاری له‌م وه‌رزه نه‌ورۆز نه‌یتوانیوه هیچ سه‌ركه‌وتنێك تۆمار بكات.
له‌و یارییه‌دا دیار یاخی به‌رگریكاری نه‌ورۆز به‌كارتی سووركرایه ده‌ره‌وه.
سیروانی نوێ 0 ـ 2 برایه‌تی
له خوله‌كی 40 هه‌رێم ته‌حسین به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی یه‌كه‌می برایه‌تی له دژی سیروانی نوێ كرد.
دواتر له خوله‌كی 60ـی گێمی دووه‌م، هه‌مان یاریزان هه‌رێم ته‌حسین گۆڵی دووه‌می بۆ برایه‌تی زیاد كرد و زامه‌كانی سیروانی نوێ دژوارتر كرد.
ده‌ربه‌ندیخان 1 ـ 2 زاخۆ
ده‌ربه‌ندیخان له خوله‌كی 44 ماڵمۆ سه‌ندای پیشه‌گه‌ری ئه‌فریقی گۆڵی یه‌كه‌می زاخۆی له دژی ده‌ربه‌ندیخان كرد.
به‌مه‌ش هه‌ژار ئه‌حمه‌د گۆڵپارێزی ده‌ربه‌ندیخان دوای تێپه‌ڕبوونی 405 خوله‌ك له‌م وه‌رزه تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژێنرا.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م یانه‌ی زاخۆ گۆڵی دووه‌میشی زیاد كرد و ئه‌ركی ده‌ربه‌ندییه‌كانی قورس‌تر كرد.
پاشان له خوله‌كی 75 ده‌ربه‌ندیخان گۆڵێكی كرد و جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به ئه‌نجامی 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی زاخۆ كۆتایی هات.
ده‌ربه‌ندیخان له‌م وه‌رزه تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، ئه‌مه‌ش به درێژایی مێژووی ئه‌و یانه‌یه له خولی نایابی كوردستان دووه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌ك بوو له نێو یاریگه‌ی خۆیان،
زێره‌ڤانی 1 ـ 0 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌ڤانی سه‌ردانی دهۆكی كرد و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام دۆڕاند.
نیاز مه‌غدید به‌رگریكاری زێره‌ڤانی له خوله‌كی 42 گۆڵی پێشكه‌وتنی له دژی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش به درێژایی 90 خوله‌ك به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی زێره‌ڤانی كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی زێره‌ڤانی بوو له‌م وه‌رزه.
ئه‌م یارییه بۆ وه‌لید كه‌ریمی راهێنه‌ری نوێی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له یه‌كه‌مین یاری وه‌ك راهێنه‌ری نوێی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی شكستی هێنا.
هه‌ولێر 0 ـ 0 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری دراوسێی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.