ریال مه‌درید گرێبه‌ستی یاریزانێكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكردۆته‌وه لوكاس سیلڤا له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گه‌یشته رێككه‌وتن و به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه ریال مه‌درید هه‌وڵیده‌دا ئه‌م یاریزانه له‌م هاوینه بفرۆشێت به‌ڵام بازاڕی گواستنه‌وه‌كان داخرا و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له به‌ڕێكردنی ئه‌م یاریزانه.
رۆژنامه‌كانی ماركا و ئاسی ئیسپانی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه لوكاس سیلڤا ئێستا یاریزانێكی سه‌ربه‌سته و ده‌توانێت به گرێبه‌ستێكی خۆڕایی په‌یوه‌ندی به هه‌ر یانه‌یه‌ك بكات.
سیلڤا له ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندرووستیه‌وه له ریال مه‌درید دابڕا، كه ئه‌م یاریزانه له زستانی2015 به‌رامبه‌ر 15ملیۆن یۆرۆ بووه یاریزانی ریال مه‌درید ئه‌و كاته‌ی یاریزانه‌كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی به‌رازیلی به‌ده‌ستهێنا، له ماوه‌ی رابردووش به خواستن یاریی بۆ مارسێی فه‌ره‌نسی و كرۆزیرۆی به‌رازیلی كرد، پێش ئه‌وه‌ی مانگی یۆنیۆی رابردوو بگه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید.
لوكاس سیلڤا له‌و ماوه‌یه‌ی له ریال مه‌درید بوو به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو، نه‌خۆشی و په‌تای پێكان یه‌خه‌ی گرت، ته‌نیا به‌شداریی له 9 یاری كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڵ و ئاسیستێك بكات ماڵئاوایی له ریال مه‌درید ده‌كات، له كاتێكدا گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2020 كۆتایی ده‌هات.