به وێنه.. راهێنه‌ره گه‌نجه‌كان شوێنیان به پیره‌كان له‌ق كردووه
له رابردوو به جیاوازی ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان راهێنه‌ره‌كانمان ده‌ناسییه‌وه، ئێستا له تۆپی پێ گۆرنكاری به‌سه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه هاتووه، یانه گه‌وره‌كانی جیهان بیر له‌هینانی بیرۆكه‌ی تازه و راهێنه‌ری ته‌مه‌ن بچووك ده‌كه‌نه‌وه.
به‌رده‌وام له‌تۆپی پێ، یانه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش، له پاڵ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ندین ئه‌ستێره، ده‌یانه‌وێت به‌هینانی راهینه‌رێكی به‌ئه‌زموون خاوه‌ن نه‌خشه‌و پلانی تایبه‌ت بۆ تیپه‌كانیان ده‌ست نیشان بكه‌ن.
له رابردوو ناوه‌كانی وه‌ك سێری ئالێكس فێرگسۆن، زاگالۆ، ئارسن ڤینگه‌ر، دێل بۆسكی، یۆپ هاینكس و ده‌یان راهێنه‌ری دیكه ناوی گه‌وره و دیاری تۆپی پێ بوون.
له‌دوای به‌ره‌و پێشوه‌چوونی زیاتری وه‌رزش پلان و شێوزای یاریكردن گۆرانگاری به‌سه‌رداهات، ئێستا زۆربه‌ی یانه به‌هێزه‌كان پشت به راهێنه‌ری گه‌نج ده‌به‌ستن و چه‌ندین ساڵیشه ئه‌م گه‌نجانه لوتكه‌ی راهێنه‌رایه‌تی و ده‌ستكه‌وته‌كانیان گرتووه.
ئێستا له گۆره‌پانه‌كه، پیپ گواردیۆلا، زیدان، یۆرگن كلۆپ و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ ناوی گه‌وره‌و دیاری نێو مه‌یدانی راهێنه‌رایه‌تی ئه‌وروپاو جیهانن.
له مانیش جیاوازتر ئێستا چه‌ند راهێنه‌رێك هاتوونه‌ته نێو بواره‌كه كه ته‌مه‌نیان له‌نیوان 30 بۆ 40 ساڵیدایه و هاورێكانی ئه‌مان تا ئێستاش له یاریگاكان یاری ده‌كه‌ن.
جولیان ناگسلیمانی ئه‌ڵمانی و راهێنه‌ری لایپزیگ، ته‌مه‌نی ته‌نیا 32 ساڵه، ئه‌م راهینه‌ره لاوه له‌ته‌مه‌ننی 28 ساڵیدابوو كاتێك راهینه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی گرته ده‌ست و تیپه‌كه‌ی سه‌رخست بۆ بۆندزلیگا، وه‌رزی 207 بۆ 2018ش پله‌ی سێیه‌می خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو بۆیه‌كه‌مجا یانه‌كه‌ی گه‌یانده چامپیۆنزلیگ، پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌م راهێنه‌ره لاوه ببێته راهینه‌ری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا.
لوك ئێلسنه‌ر یه‌كێكی دیكه‌یه له راهێنه‌ره لاوه دیاره‌كان، كه راهینه‌ریاته‌ی یانه‌ی ئامیان ده‌كات، لوك ته‌مه‌نی 36 ساڵه‌و شێوازی تایبه‌ت به‌خۆی له‌راهێنه‌رایه‌تی هه‌یه‌و ناوێكی دیاری لیگ وه‌نه.
فلۆریان كیفێلدێتی ئه‌لمانییه ته‌مه‌نی 37 ساڵه راهینه‌ری یانه‌ی ڤێرده برێمه‌نه، ئه‌م راهینه‌ره‌ش توانی له‌ماوه‌یه‌كی كه و له ته‌مه‌نێكی بچووك بێیته ناوێكی گه‌وره دیاری نێو جیهانی راهینه‌ران.