هه‌ولێر ماڵئاوایی له جامی عێراق كرد
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی جامی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر زه‌ورا تووشی شكست هات و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد، یانه‌ی هه‌ولێر دوای 1356 رۆژ بۆ یه‌كه‌مجار به یانه‌ی زه‌ورا دۆڕا.
پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10 جه‌نیوه‌ری 2018، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی زه‌ورای كرد و یارییه‌كه‌شی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك دۆڕاند.
هه‌ولێر له خوله‌كی 5ـی یارییه‌كه له رێگه‌ی میران خه‌سرۆ گۆڵێكی سه‌رنجڕاكێشی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 25 زه‌ورا له رێگه‌ی ئه‌حمه‌د جه‌لال ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م ئه‌حمه‌د فازڵ هێرشبه‌ری یانه‌ی زه‌ورا له خوله‌كی 60 گۆڵی سه‌ركه‌وتن و بڕینی بلیتی قۆناخی داهاتووی له به‌رامبه‌ر هه‌ولێر تۆمار كرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی زه‌ورا له قۆناخی هه‌شتی پاڵه‌وانێتییه‌كه رووبه‌ڕووی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌بێته‌وه.
هه‌ولێر و زه‌ورا له مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانیان نێوانیان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011ـه‌وه تاوه‌كو ئێستا 20 یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتر كردووه، هه‌ولێر 9 یاری بردۆته‌وه، له به‌رامبه‌ردا زه‌ورا 6 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و 5 یاری نێوانیشیان به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.