"به‌رازیل له یاریگه ماراكانا سووپرایزێكی بۆ مێسی ئاماده كردووه"
یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیل بۆ یاریی داهاتوویان له كۆپا ئه‌مریكا داوای شوێنپێ لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا ده‌كات.
له یاری چاره‌كی كۆتایی جامی كۆپا ئه‌مریكای 2019، هه‌ڵبژارده‌ی ئارجینتینا له یاریگه‌ی ماركانا رووبه‌ڕبووی ڤێنزویلا ده‌بێته‌وه.
پێگه‌ی ئۆلێی ئارجێنتینا نووسیویه‌تی: یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیل یاریكردنی مێسی له یاریگه‌ی ماركانا به ده‌رفه‌ت ده‌زانێت و به فه‌رمی داوای له لیۆنێل مێسی كردووه پێش ئه‌وه‌ی یاریگه‌ی ماركانا جێبهێڵێت شوێنپێ خۆی له‌سه‌ر یاریگه بنه‌خشێنێت.
پێشتر چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی هاوشێوه‌ی، پێلێ، زیكۆ، رۆماریۆ، رۆناڵدۆ، ریكاردۆ كاكا و رۆناڵدینهۆ شوێنپێ خۆیان له‌سه‌ر یاریگه‌ی ماركانا جێهێشتووه.
لیۆنێل مێسی ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بكات، ده‌بێته یه‌كه‌مین یاریزان له ده‌ره‌وه‌ی به‌رازیل كه شوێنپێ خۆی له‌سه‌ر یاریگه‌ی ماركانا جێبهێڵێت.
یه‌كێتی تۆپی پێی به‌رازیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه هێشتا مێسی وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه و به فه‌رمی ره‌زامه‌ندی خۆی بۆ شوێنپێ خۆی ده‌رنه‌بڕیوه.