بەفەرمی کاتی بەڕێوەچوونی یاریی کلاسیکۆیە دواخراوەکە ئاشکراکرا

دەبووایە رۆژی یەکشەممە بەڕێوەچووبایە

ئەنجوومەنی لالیگا بڕیاریدا یاریی کلاسیکۆ رۆژی 18ی دیسێمبەر لە یاریگای کامپ نوو بەڕێوە بچێت.

ئەنجوومەنی لالیگا دواجار بەفەرمی بڕیاریدا رۆژی 18ی مانگی دیسێمبەر کە دەکاتە رۆژی چوارشەممە یاریی کلاسیکۆی یەکەمی ئەم وەرزە لە یاریگای کامپ نوو بەڕێوە بچێت، لە کاتێکدا پێشتر وابڕیاربوو رۆژی 26ی ئەم مانگە یارییەکە بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی تێکچوونی دۆخی سیاسی کەتەلۆنیا و خراپی پەیوەندی نێوان مەدرید و بارسێلۆنا، ئەنجوومەنی لالیگا بڕیاریدا یارییەکە بۆ ماوەی دوو مانگ دوابخات.

پێشتر وابڕیاربوو کاتژمێر 02:00ی دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کلاسیکۆ بکارابایە، بەڵام لەبەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی کەتەلۆنیا ئەنجوومەنی لالیگا بڕیاریدا یارییەکە دوابخات.