ئێریك ئه‌بیدال: نه‌ك بۆ ئه‌م وه‌رزه بۆ وه‌رزی داهاتوو ڤاڵڤێردی ده‌مێنێته‌وه
ئێریك ئه‌بیدال به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی بارسێلۆنا له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ پلانێكیان نییه بۆ هێنانی راهێنه‌رێكی نوێ بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڤاڵڤێردی، ده‌شڵێت: ئێمه گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ ڤاڵڤێردی هه‌یه، ئه‌و راهێنه‌ره نه‌ك بۆ ئه‌م وه‌رزه به‌ڵكو بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌مێنێته‌وه و بڕیار له‌ده‌ستی خۆیدایه و مه‌گه‌ر خۆی بڕیاری رۆیشتن بدات.
ئێریك ئه‌بیدال كه ئه‌ندامی لێژنه‌ی گواستنه‌وه و گرێبه‌سته‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنایه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌كه‌یان ئاگادار كردۆته‌وه كه به‌دوای هێرشبه‌رێكی لاودا ده‌گه‌ڕێن، ده‌شڵێت: سوارێز ده‌بێت لای ئاسایی بێت و ئه‌و باش ده‌زانێت ئێمه كار بۆ هێنانی هێرشبه‌رێكی دیكه‌ی لاو ده‌كه‌ین.
ئه‌بیدال له به‌رسیڤێكدا نایشارێته‌وه كه سه‌رسامن به ئاستی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلان، ده‌شڵێت: به‌ڵێ ئێمه چاودێری لاوتارۆ و چه‌ندان هێرشبه‌ری دیكه‌ش ده‌كه‌ین، هه‌ڵبه‌ت لاوتارۆ یاریزانێكی لێهاتوو و به‌توانایه.
ئه‌بیدال له باره‌ی لیۆنێل مێسی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بارتۆمیۆی سه‌رۆك به‌نیازه دانیشتنێكی له‌گه‌ڵ بكات و ئۆفه‌رێكی بۆ هه‌تاهه‌تایه بۆ مانه‌وه له بارسێلۆنا پێشكه‌شی لیۆ مێسی بكات.
ئه‌بیدال ده‌شڵێت: پێش ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه ڤاڵڤێردی قسه‌ی له‌گه‌ڵ راكیتیچ كردووه و ئاگاداری كردۆته‌وه كه وه‌ك ساڵانی پێشوو پشتی پێ نابه‌ستێت و ئه‌ویش له دۆخه‌كه تێده‌گات.
ئێریك ئه‌بیدال گوتیشی: ئێمه تا ئێستا هه‌وڵمان بۆ هیچ راهێنه‌رێكی نوێ نه‌داوه‌ته‌وه، دۆخی ئێمه خراپ نییه تا هه‌وڵ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ر بده‌ین، یانه‌یه‌ك راهێنه‌رێكی نوێ ده‌گوازێته‌وه كه دۆخی خراپ بێت، ئێمه له ئێستادا زۆر باشین و به‌هه‌موو توانا‌مان پشتگیری له راهێنه‌ری خۆمان ده‌كه‌ین.
ئه‌بیدال له باره‌ی ئانتوان گریزمانی هاونیشتیمانی ده‌ڵێت: گفتووگۆی زۆرم له‌گه‌ڵ گریزمان كردووه و پشتگیری ته‌واوی ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌و باش ده‌زانێت كه ئاستی وه‌ك پێویست و نییه و به‌رده‌وام كار بۆ باشتركردنی ئاستی ده‌كات.
ئه‌بیدال له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له باره‌ی دێمبلی ده‌ڵێت: دێمبلی یاریزانێكی به‌توانایه، سه‌ره‌تای وه‌رزی رابردوو له‌ژێر فشار بوو، وه‌رزی دووه‌میش پێكان یه‌خه‌ی گرت، به‌ڵام له ئێستادا خه‌ریكه ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕ ده‌كات و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و باشبوون ده‌ڕوات.