كوڕی ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێ په‌یوه‌ندی به دۆرتمۆند كرد
دوای پولیسیچ، بۆروسیا دۆرتمۆند ئەستێرەیەکی گەنجی تری ئەمریکی گواسته‌وه كه تەمەنی 16 ساڵە کوڕی کاپتنی پێشووتری ئەمریکایە.
یانەی بۆروسیا دۆرتموند ی ئەڵمانی واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ جیۆڤانی رێینا، کوڕی کلاودیۆ ڕێینای کاپتنی پێشووتری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریکا راگایاند.
جیۆ ڤانی رێینا بۆ تیپی خوار 19 ساڵانی دۆرتموند گرێبەستی لەگەڵ کراوە و دووریش نییە لە ناوەڕاستی خولی وه‌رزی ئه‌مساڵ لە تیپی یەکەم یاری بکات.
یانەی بۆروسیا دۆرتموند بەوە ناسراوە کە بەردەوام بەهرەدارەکانی تۆپی پێ دەدۆزێتەوە، کە زۆرجار تەمەنی ئەو یاریزانانەی دیانگوازێتەوە لە ژێر تەمەنی ڕێپێدراوە، بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەش لەگەڵ رێینا، دۆرتموند چاوەڕوانی رێپێدابی فیفا دەکات.
رێینا له شاری دورهامی بریتانیا له دایكبووه، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی پورتوگالییه و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكایه بۆ خوار ته‌مه‌ن 19 ساڵان، له یانه‌ی نیویۆرك ئێف سی ئه‌مریكا ده‌ستی به یاریكردن كرد، له كۆی 21 یاری 40 گۆڵی تۆمار كردووه.
جیۆڤانی رێینا کوڕی کلاودیۆ ڕێینای کاپتنی پێشووتری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەمریکا یە، کە لە مۆندیالەکانی 1994، 1998، 2002 سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی کردووە و لە خولی ئینگلیزی و ئەڵمانیش یاری بۆ یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی و لیڤه‌ركووزن كردووه.
سەرچاوە: The Washington Post