جۆری پێكانه‌كه‌ی مێسی ده‌ستنیشان كرا
مێسی به‌هۆی پێكانه‌وه گه‌ڕایه‌وه بارسێلۆنا و له یارییه‌كه‌ی ئارجێنتینا رۆژی سێشه‌ممه به‌رامبه‌ر مه‌غریب یاریی ناكات و به فه‌رميش جۆردى پێكانه‌كه‌ى ليۆ راگه‌ياندرا.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه لیۆنێل مێسی له یاریی داهاتوو به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ی له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤێنزوێلا تووشی بوو یاریی ناكات.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ئۆڵێی ئارجێنتینا، مێسی له هه‌ردوو ڕانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی تووشی گرژبوون هاتووه و ته‌نیا به پشوو وه‌رگرتن و دووركه‌وتنه‌وه له مه‌شقه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه باری ئاسایی خۆی.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه پێكانه‌كه‌ی مێسی ترسناك نییه و ده‌توانێت به‌شداریی له یارییه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد بكات كه بڕیاره له 10ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بارسێلۆنا هه‌واڵی پێكانی لیۆی دووپاتكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه‌مپی راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جێهێشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بارسێلۆنا.
جگه له مێسی، بیتی مارتینێز هه‌ر به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت له یاریی داهاتووی ئارجێنتینا به‌شداری بكات.