"باشترین یاریزانی جیهان كریستیانۆیه نه‌ك مێسی"
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی یوڤێنتۆس جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه باشترین یاریزانی جیهان كریستیانۆ رۆناڵدۆیه نه‌ك لیۆنێل مێسی، ده‌شڵێت: فیفا زوڵمی له ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه كرد.
فابیۆ بارتیشی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یوڤێنتۆس له دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: رێزم بۆ لیۆنێل مێسی هه‌یه و یاریزانێكی نایابه، به‌ڵام كریستیانۆ شایسته‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بوو نه‌ك مێسی، چونكه كریستیانۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئیتاڵیا و نازناوی سێریای برده‌وه، جیا له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی نازناوی به‌ده‌ستهێنا، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك مێسی شایسته‌ی ئه‌و خه‌ڵاته نه‌بوو.
فابیۆ بارتیشی ده‌شڵێت: كریستیانۆ رۆڵی گه‌وره‌ی له بردنه‌وه‌ی سێریا ئه‌ی هه‌بووه، له كاتێكدا بردنه‌وه‌ی خولی ئیتاڵیا زۆر قورستره له بردنه‌وه‌ی لالیگا، بۆیه ناكرێت مێسی ته‌نیا له به‌هۆی بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی ئیسپانیا خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه، ئه‌وه‌ی روویدا خاڵی لاوازی مه‌راسیمه‌كه‌ی فیفای ده‌رخست.