لۆپیتیخی و پێرێز له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره رێككه‌وتن
رۆژنامه‌ی ماركا ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان لۆپیتیخی و پێرێزی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێك گه‌یشتنوونه‌ته رێككه‌وتن.
ماركای نووسیویه‌تی: لۆپیتیخی و پێرێز كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك قه‌ره‌بووی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بكه‌نه‌وه و كێشه‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی ریال مه‌درید چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌م پێناوه‌دا ریال مه‌درید به ناچاری په‌نایان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ماریانۆ دیاز بردووه كه 2 وه‌رزه یاری بۆ یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا ده‌كات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ریال مه‌درید به 20 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیۆن بۆ گواستنه‌وه‌ی ماریانۆ دیاز گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت.
ماریانۆ دیازی 25 ساڵ، پێشتر له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال مه‌درید
ده‌ركه‌وتووه و دواتر بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه سه‌رخراوه، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له 14 یاری، 5 گۆڵی كردووه، دواتر له هاوینی 2017 به 8 ملیۆن یۆرۆ روویكرده لیۆن، له‌گه‌ڵ یانه فره‌نساییه‌كه له 48 یاری 21 گۆڵ و 7 ئاسیستی كردووه.