یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی سه‌رهه‌نگ موحسین له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی
سه‌رهه‌نگ موحسین دوای ئه‌وه‌ی 20 ساڵی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر تێپه‌ڕ كرد، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه رۆیشتنی له یانه‌كه‌ی پایته‌خت راگه‌یاند و ئه‌مڕۆش وه‌ك گۆڵپارێزی یانه‌ی برایه‌تی ده‌ستی به مه‌شق و راهێنانه‌كانی كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 9 ئۆكتۆبه‌ری 2019، سه‌رهه‌نگ موحسین یه‌كه‌مین مه‌شق و راهێنانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایه‌تی بۆ خولی نایابی كوردستان ده‌ستپێكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، بڕیاره له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو یانه‌ی برایه‌تی به فه‌رمی گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی سه‌رهه‌نگ موحسین واژۆ بكات.
پرۆفایلی سه‌رهه‌نگ موحسین
سەرهەنگ موحسین له یانه‌ی هه‌ولێر پێگه‌یشتووه، له‌وه‌ته‌ی وه‌رزی 2001 ـ 2002ـه‌وه له خولی نایابی عێراق به‌رگری له گۆڵی یانه‌ی هه‌ولێر كردووه، پێشتر بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك یاری بۆ یانه‌ی شورته كردووه، له جامی یه‌كێتی ئاسیا، خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌ب و جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا یاری كردووه.
سه‌رهه‌نگ پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق له 2004 گه‌شتی ژاپۆنی كردووه، یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر كردووه، له یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوان لاوانی مالیزیا و عێراق به‌شداریی كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش به‌شداریی له پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی لاوان له له‌نده‌ن كردووه،
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق له په‌كین یاری كردووه، به‌شداریی پاڵاوتنه‌كانی رۆژئاوای ئاسیا و جامی كه‌نداویش كردووه، له 2006 به‌شداری یاری نێوان كۆریای باشوور و عێراق كردووه، له 2010 له یارییه‌كی دۆستانه له دژی كۆریای باشوور درێسی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی پۆشیوه.
له وه‌رزی 2011 ـ 2012 كه ئه‌وكات نزار مه‌حروس راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بوو، سه‌رهه‌نگ موحسین 52 یاری له‌سه‌ریه‌ك بێ شكست تێپه‌ڕ كرد و له مێژووی عێراق بووه خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی له گۆڵخاوێنی، هةلبه‌ت ریكۆردی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی زۆرترین لێدانی سزاشی به‌ناوی خۆی نووسیوه‌ته‌وه.