به ڤیدیۆ.. به‌رازیل نه‌یتوانی له سه‌نیگال بباته‌وه
له یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و سه‌نیگال به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10 ئۆكتۆبه‌ری 2019، له وڵاتی سه‌نگاپووره هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و سه‌نیگال به‌یه‌ك گه‌یشتن.
له خوله‌كی 9ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، رۆبێرتۆ فێرمینیۆ به‌شێوازێكی هونه‌ری جوان هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی به گۆڵێك پێشخست.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه لێ بدات، فامارای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر به‌درێژایی گێمی دووه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن و یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له‌و یارییه‌دا نێیمار دا سیلڤا یاری ژماره 100ـی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كرد.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه له وڵاتی سه‌نگاپووره دووه‌مین یاری دۆستانه‌ی خۆی له دژی هه‌ڵبژارده‌ی نێجیریا ده‌كات، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 03:00ـی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.