به ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوول، مانچێسته‌ر یونایتد تێك‌شكاند
یانه‌ی لیڤه‌رپوول به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به مانچێسته‌ر یونایتد هێنا و ئه‌وه‌ندی دیكه له بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگ نزیك بووه‌وه، محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی وه‌رزشی خۆی گۆڵی له مان یونایتد كرد.
له گه‌ڕی 23ـه‌مینی پرێمه‌رلیگ، له یاریگه‌ی ئانفیڵد لیڤه‌رپوول میوانداریی مانچێسته‌ر یونایتدی كرد، له خوله‌كی 14 ڤان دایك سوودی له لێدانێكی كۆڕنه وه‌رگرت و به لێدانی سه‌ر تۆڕی شه‌یتانه سووره‌كانی هه‌ژاند.
دواتر له خوله‌كی زیادكراوی گێمی دووه‌م، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، محه‌مه‌د سه‌ڵاح گۆڵی دووه‌می بۆ لیڤه‌رپوول زیاد كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌سوودی لیڤه‌رپوول كۆتایی هات.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول به كۆكردنه‌وه‌ی 64 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ پته‌وتر كرد، جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی دووه‌م بۆ 16 خاڵ زیاد كرد و هه‌فته له دوای هه‌فته له بردنه‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ نزیكتر ده‌بێته‌وه.